هێرشێكی داعش شكێنرا و ١٧ چه‌ته كوژران
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان له باكووری شارۆچكه‌ی هه‌جین له سنووری دێره‌زۆر شكاند. له ئه‌نجامدا ١٧ چه‌ته‌ی داعش كوژران.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان له باكووری شارۆچكه‌ی هه‌جین له سنووری دێره‌زۆر شكاند. له ئه‌نجامدا ١٧ چه‌ته‌ی داعش كوژران.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕایانگه‌یاند، چه‌ته‌كانی داعش به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان له باكووری شارۆچكه‌ی هه‌جین.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕی سه‌خت هاتووه‌ته ئاراوه. له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ١٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون. هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وتووه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
s.m