هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعش شكێنرا
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده هێرشێكی داعشیان له دێره‌زۆر شكاند كاتێك چه‌ته‌كان ده‌یانویست به كاروانێك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانان.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده هێرشێكی داعشیان له دێره‌زۆر شكاند كاتێك چه‌ته‌كان ده‌یانویست به كاروانێك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)، چه‌ته‌كانی داعش ئه‌مڕۆ هه‌وڵیان داوه به كاروانێكی ٢٠ ئۆتۆمبێلی هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی هه‌جین. به‌ڵام شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له كاروانه‌كه‌یان داوه و ده‌یان چه‌ته كوژراون.
هه‌مان سه‌رچاوه باسی له‌وه كرد، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان. هه‌روه‌ها ده‌یان مینی چه‌ته‌كان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه له ناوچه‌كه.
s.m