هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له داگیركه‌ران ده‌ده‌ین
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆژی ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٧ی سه‌رماوه‌ز یهكینهیهكیان له‌نێوان گوندی گۆبه‌لێ و شارۆچكه‌ی شه‌را-ی سه‌ر به عه‌فرین دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كردووه. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند، یه‌كینه‌كانیان له هه‌مان كاتدا له‌نێوان گوندی باسووت-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێراوا و شاری عه‌فرین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی فیرقه‌ی هه‌مزه. چالاكییه‌كه كوژران و برینداربوونی چه‌ته‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ژماریان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و ڕزگاركردنی گه‌لی عه‌فرین، چالاكیی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. «هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له هه‌موو شوێنێك به درووشمی [كۆتایی هێنان به داگیركاری] به‌رده‌وام ده‌بن له شه‌ڕی ڕه‌وا و مافدار.»
s.m