هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: ٤ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپا و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجام دا ، ٤ سه‌رباز و چه‌ته كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپا و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجام دا ، ٤ سه‌رباز و چه‌ته كوژران.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری چالاكییه‌كانیان له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان به‌رده‌وامه. ڕاشیگه‌یاند، گورزی تووند له داگیركه‌ران دراوه و له ئه‌نجامی ٢ چالاكیدا ٤ ئه‌ندامی هێزه داگیركه‌ره‌كان كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«شه‌ڕڤانانمان ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌م\٢ی به‌فرانبار بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام-یان له‌نێوان گونده‌كانی خهزێوی و باعیه-ی سه‌ر به عه‌فرین كردووه‌ته ئامانج و چالاكییه‌كیان كردووه. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران و ههژمارێكیشیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كانیش تێكشكێنرا. ناوی به‌شێك له‌و چه‌تانه‌ی كوژران و بریندار بوون بریتین له: جه‌مال خالد (خه‌ڵكی حه‌له‌ب)، مسته‌فا عه‌بدوڵا و عه‌لی ئه‌بوو عه‌زاب.
ئێمه له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢١ی كانوونی یه‌كه‌م\٣٠ی سه‌رماوه‌ز ڕامانگه‌یاندبوو كه ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٧ی سه‌رماوه‌ز له‌نێوان گوندی گۆبه‌لێ و ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی شه‌را له دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كمان ئه‌نجام داوه. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و ٦ سه‌ربازیش بریندار بوون. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ربازێكی برینداریش مردووه.»
s.m