چه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان سیڤیلێكی دیكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشت
ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ئیدلب هاوڵاتییه‌كی سیڤیلیان ڕفاندووه و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتویانه.
ڕاگه‌یه‌نرا كه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ئیدلب هاوڵاتییه‌كی سیڤیلیان ڕفاندووه و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتویانه.
به گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی مهجلیی ناوچه‌ی ئه‌ریحا له ئیدلب هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هاوڵاتییه‌ك به ناوی مه‌روان حه‌مداوی و گرووپێكی كرێكاران كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان كاردیان ده‌كرد. ڕاگه‌یه‌نرا كه له‌نێوان چه‌ته و كرێكاره‌كاندا شه‌ڕ ڕوویداوه و دوای شه‌ڕه‌كه چه‌ته‌كان حه‌مداوی-یان ڕفاندووه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر ڕفاندنی مه‌روان حه‌مداوی، دیمه‌نێك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، تیایدا چه‌ته‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ی حه‌مداوی ده‌ده‌ن و داوای ٢٥٠ هه‌زار دۆلار له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی.
له دیمه‌نه‌كه‌دا چه‌ته‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی «ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌ده‌ن، به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌بڕینه‌وه» ده‌كه‌ن. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی حه‌مداوی نه‌یتوانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه دابین بكات كه چه‌ته‌كان داوایان ده‌كرد. له به‌رانبه‌ردا چه‌ته‌كان به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی حهمداوییان بڕینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتیان.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی دڕندایه‌تی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن. له عه‌فرین و هه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌ڕفێنن، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی خه‌ڵكدا ده‌گرن، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌یانكوژن. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌زاران مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیر ده‌كرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
s.m