چه‌ته‌كانی توركیا جارێكی دیكه له‌نێو خۆیاندا به‌شه‌ڕهاتن
ئه‌و چه‌تانه‌ی به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌نێو خۆیاندا بوو به شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا چه‌ندین چه‌ته كوژران.
ئه‌و چه‌تانه‌ی به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌نێو خۆیاندا بوو به شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا چه‌ندین چه‌ته كوژران.
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆ له باكووری ڕۆژئاوای سووریا خۆبه‌خۆ به‌شه‌ڕهاتن، له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ٣٠ چه‌ته كوژراون.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له‌نێو گرووپی چه‌ته‌كانی هه‌یئه‌ت ته‌حریری شام و به‌ره‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كه توركیا دروستی كردووه، شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه. به گوێره‌ی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا، شه‌ڕه‌كه سه‌ره‌تا له سنووری حه‌له‌ب ده‌ستی پێكردووه و دواتر حه‌ما و ئیدلب-ی گرتووه‌ته‌وه. ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ته‌حریری شام و ١٦ ئه‌ندامی به‌ره‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی كوژراون. به‌گشتی له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا ٧٦ چه‌ته به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه كوژراون. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و پێكدادانانه ٦ سیڤیل كوژراون.
ڕامی عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی تۆڕی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، ٢ به‌ره‌ی دیكه‌ی شه‌ڕ له باشووری ڕۆژئاوای ئیدلب و باكووری ڕۆژئاوای حه‌ما كراونه‌ته‌وه و تا ئێستا پێكدادان به‌رده‌وامه. گوتیشی، هه‌یئه‌ت ته‌حریری شام ده‌ستی به‌سه‌ر ١٧ شارۆچكه و گونددا گرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه، هه‌یئه‌ت ته‌حریری شام به‌یانیی ئه‌مڕۆ به ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه له ناوچه‌كانی تیرهمله، كه‌را، ئه‌لفه‌قی، ئومسر، شێخ مسته‌فا، موسته‌ریحه، شۆلین، دهرۆنا، مهزرهت جاسم و جه‌ب سلێمان-ی ئیدلب ده‌ستی به هێرش كردووه.
s.m