چه‌ته‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج.
چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج.
به گوێره‌ی زانیاریی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) كه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ده‌ستی كه‌وتووه، گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به درێژایی شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج له‌سه‌ر خه‌تی ساجووره. ڕاگه‌یه‌نرا، چه‌ته‌كان مزگه‌وتی سه‌یدا خه‌دیجه و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب-یان بۆ خۆیان كردووه‌ته ناوه‌ند و له‌وێوه هێرش ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به ده‌وریه‌ی هاوبه‌ش كرد له‌و ناوچانه، هێرشه‌كانیش زیادیان كرد.
بۆهۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك ٢ كه‌س بریندار بوون
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی حاجی عابدین له باشووری ڕۆژئاوای شاری منبج مینێك ته‌قییه‌وه. هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزه‌كانی به‌هاناوه‌چوون گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و ڕێوشوێنی پێویستیان گرته‌به‌ر و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون.
s.m