هەئیەتی تەحریری شام، کە لەلایەن بەرەی نوسرەوە دامەزراوە لەگەڵ گروپە چەتەکانی دەستکردی تورکیا دوای چەند ڕۆژ شەڕی سەخت پێکەوە رێککەوتنیان ئەنجامدا.
هەئیەتی تەحریری شام (بەرەی نوسرە) لە ڕێگەی دەزگەکانی بانگەشەی خۆیەوە ئاشکرای کردووە، لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی تردا ڕێککەوتوون و کۆتاییان بە شەڕ هێناوە. بەپێی بانگەشەکانی تەحریری شام (بەرەی نوسرە) کۆنتڕۆڵی هەرێمی ئیدلب کەوتووەتە دەستی ئەوان.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان هەئیەتی تەحریری شام (بەرەی نوسرە) و گروپی 'بەرەی نەتەوەیی' کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دامەزراوە شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە.
ک-ش