لەسەرتۆڕەکۆماڵەیەتییەکان نامەیەک بڵاوکراوەتەوە کە چەتەکانی تەحریری شام داوای لەمەسیحییەکانی ئیدلب کردووە کە هەتاکۆتایی مانگی تەشرینی دوویەم، ماڵ وموڵکەکانیان رادەست بکەن. چالاکوانان لە وتووێژ لەگەل کەناڵی سکای نیوزیدا باسیان لەوەکردووە کە خاوەن موڵکە مەسێحییەکان دەبێت هەتاکۆتایی مانگی تەشرینی دوویەم ماڵ وموڵکەکانیان ڕادەستی چەتەکان بکەن.
چالاکانی ناوخۆیی لەسووریا ئاشکرایان کردووە کە چەتەکان ئەوڕەواییە بەخۆیان دەدەن کە دەست بگرنەسەرماڵوحاڵی مەسێحییەکاندا. سەرچاوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە چەتەکان بەنیازن کە ماڵ وموڵکی مەسێحییەکان ڕادەستی سەرچەتە بیانییەکانی خۆیان بکەن و لەوێ نیشتەجێیان بکەن.
چەتەکانی تەحریری شام کە تورکیا ناوەکەی گۆراوە و پێشتر وەک بەرەی نوسرە کاری دەکرد، بەهەزاران هاووڵاتی مەسێحییان ناچاربەکۆچکردن کردووە و ژمارەیەکی زۆریان کوشتووە.
ک-ش