لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیر کراوە، ئاڵۆزی و قەیرانەکان لەو شارە کۆتاییان پێنایەت. چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی دانیشتوانی ناوچەکە هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجە، گرتن، رفاندن و وەرگرتنی فیدیە و تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە و بەردەوامیشە، لە سەر بنەمای گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچەکە هێرش دەکەنە سەر ئەو خانەوادانەی هاوردەی عەفرین کران.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ چەتەکانی گروپی ئەحمەد زاکوری سەر تومەنا حەمزە کە سەر بە هاوپەیمانی بەناو 'سوپای نشتیمانین' بومبی دەستیان فڕێداوەتە ناو دوکانی خانەوادەیەکی 'خاتا' کە دوای داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە هاوردەی ناوچەکە کراوە.
گروپەکە کە دواتر هێرشی کردە سەر خانەوادەیەکی دیکە، رووبەرووی گروپی چەتەکانی جەیش ئەلئیسلام بووتەوە.
بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی کوژراوە و بریندار بوون. تا ئێستا ٢ منداڵیش کوژراون و کێشە و ئاڵۆزیەکانیش بەردەوامن.
ز.ش