ڕێپێوانی ژنانی لاو له ڕۆژاڤا دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی پێكرد
له شاری دێرك-ی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كێتیی ژنانی لاو بۆ ئیدانه‌كردن و شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به ڕێپێوانی ٢ ڕۆژه كرد.
له شاری دێرك-ی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كێتیی ژنانی لاو بۆ ئیدانه‌كردن و شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به ڕێپێوانی ٢ ڕۆژه كرد.
یه‌كێتیی ژنانی لاو به درووشمی «بۆ كۆتایی هێنان به داگیركاری و ڕزگاركردنی رێبه‌ر ئۆجالان ڕاپه‌ڕن» ڕێپێوانێكیان ساز كرد و ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. ٢٠٠ ژنی لاو له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی جزیر به‌شدارن له ڕێپێوانه‌كه.
ژنانی لاو له گوندی خانه‌سۆر-ی سه‌ر به شاری دێرك به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كه كه‌وتنه‌ڕێ. ئاڵاكانی یه‌كێتیی ژنانی لاو، وێنه‌ی شه‌هیدان و وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رز كرده‌وه. گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له عه‌فرین و هه‌موو هه‌رێمه‌كانی سووریا ئیدانه كرد. هه‌روه‌ها به‌شداربوان پشتیوانیی خۆیان بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕاگه‌یاند كه ٣٠ ڕۆژه له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانی له خواردن گرتووه.
ژنانی لاو به گه‌یشتنیان به شاری دێرك چه‌ند چالاكییه‌ك ده‌كه‌ن، بڕیاره سبه‌ینێش به‌ره‌و گوندی عه‌ین دیوهر بكه‌ونه‌ڕێ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری باكووری كوردستان.
s.m