کەنەکە-رۆژئاوا لە قامشلۆ نوسینگەی خۆی کردەوە
بە بەشداری پارتە سیاسیەکان و چەندین لایەن و کەسایەت کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-رۆژئاوا لە مەراسیمیکی تایبەتدا یەکەم نوسینگەی خۆی لە شاری قامشلۆ کردەوە.
بە بەشداری پارتە سیاسیەکان و چەندین لایەن و کەسایەت کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-رۆژئاوا لە مەراسیمیکی تایبەتدا یەکەم نوسینگەی خۆی لە شاری قامشلۆ کردەوە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە مەراسیمێکی رێکخست و هەر یەک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیک، قەسەدە، بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، نوێنەرانی ئەنجومەنی ریش سپییانی باکور رۆژهەڵاتی سوریا، نوێنەرانی کۆمەڵگای ئیسلامی دیمۆکراتیک، نوێنەری عەشیرەتی عەرەب و کوردەکان و پارتە سیاسییەکان و کەسایەتە سەربەخۆکان تێیدا بەشدار بوون.
'بۆ یەکێتی نەتەوەیی گرنگە'
ئەکرەم حسۆ ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەنەکە لە مەراسیمەکەدا پەیامیکی پێشکەش و تێیدا ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی نوسینگەی کەنەکەی کرد کە ماوەیەکی زۆرە کاری بۆ دەکەن و وتی:"لەم قۆناغەدا کردنەوەی نوسینگەی کەنەکە لە قامشلۆ گرنگییەکی زۆری هەیە."
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەنەکە دوای ئەوەی بە مەبەستی کردنەوەی نوسینگەکە سەرجەم پەڕاو و بەڵگەکانی پێشکەشی لایەنی پەیوەندیداری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد، بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری ناوچەکە دەست بە کار و خەباتەکانی بکات، مۆڵەتی وەرگرت.
ز.ش