ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا) بۆ ئیدانه‌كردنی سه‌ودا و بازاڕی چه‌په‌ڵی نێوان ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له به‌رده‌م باره‌گه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له شاری كۆبانێ خۆپیشاندانێكیان ساز كرد. گه‌ل له ته‌مه‌نی ٧ ساڵییه‌وه تا ٧٠ ساڵی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمه‌كه‌وه ڕوویان له شوێنی چالاكییه‌كه كرد.
ئاپۆڕای گه‌ل له پێكهاته‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری، سریانی، ئه‌رمه‌نی، توركمان و چه‌ركه‌زی ناوچه‌كانی كۆبانێ، منبج، ڕه‌قا، ته‌بقا، سرین، گرێ سپی و گونده‌كانیان پێكهاتبوو. خۆپیشانده‌ران درووشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی گه‌لان»، «پیلانه چه‌په‌ڵه‌كان په‌سه‌ند ناكه‌ین»، «به‌رخۆدانمان كرد و به‌رخۆدان ده‌كه‌ین»، «گه‌لی سووریا یه‌كه، ده‌وڵه‌تی تورك داگیركه‌ره»، «شه‌هید نامرن»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌گه»، «بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌ژه»، «بژی به‌رخۆدانی قه‌سه‌ده» و «بژی به‌رخۆدانی گه‌لان»یان گوته‌وه.
سه‌ره‌تا شاندێكی ٧ كه‌سی كه له پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه پێكهاتبوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و داواكارییه‌كانیان به نامه‌یه‌ك ئاراسته كردن.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) شیرین عوسمان له به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، «هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ده‌وڵه‌تان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كار ده‌كه‌ن و بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش تازه نییه.» گوتیشی، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه.
هاوكات هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا حه‌مدان عه‌بد ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و گوتی، «چۆن جیهان ده‌توانێت له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان بێده‌نگ بێت له كاتێكدا گه‌لی هه‌رێمه‌كه له بری مرۆڤایه‌تی شه‌ڕی تێرۆری كرد؟ یان به‌ئازادی ده‌ژین، یان سه‌ربه‌رزانه ده‌مرین.»
حه‌مدان عه‌بد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له سایه‌ی تێكۆشینی هاوبه‌شی گه‌لانی هه‌رێمی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه‌ته یه‌كێك له ئارامترین هه‌رێمه‌كان و ملیۆنان مرۆڤ له‌و هه‌رێمانه ده‌ژین. گوتی: «ئێمه له‌م هه‌رێمانه‌دا قوربانی گه‌وره‌مان داون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئارامی تیایدا بژین، ئێستا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردن بووینه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین. ئه‌م هه‌نگاوه زیان به گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه وه‌ك گه‌ل هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێته سه‌ر ڕێگه‌مان، له به‌رانبه‌ریدا به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام داگیركاریش قبووڵ ناكه‌ین.»
دیمه‌ن
s.m