گه‌لی سه‌رێكانی له دژی داگیركاریی توركیا خۆپیشاندانی كرد
له شاری سه‌رێكانی دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر خۆپیشاندانێك ساز كرا. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه ئیدانه كرا.
له شاری سه‌رێكانی دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر خۆپیشاندانێك ساز كرا. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه ئیدانه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له سووریا بێ هێز بوون، ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیكی باكووری سووریا. ئه‌مڕۆ پێكهاته‌كانی شاری سه‌رێكانی و ناوچه‌ی زرگان له دژی داگیركاریی توركیا ڕژانه كۆڵانه‌كان و به درووشمی «بژی به‌رخۆدانی ڕۆژاڤا» وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه. هه‌روه‌ها له ڕێپێوانه‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ئیدانه كرا.
خۆپیشانده‌ران ئاڵاكانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه، پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مووراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل بایك و دووران كاڵكان، ئاڵاكانی قه‌سه‌ده‌یان هه‌ڵدا و له به‌رده‌م بینای ماڵی گه‌لی سه‌رێكانی تا چواڕیانی شه‌هیدان ڕێپێوانیان كرد.
«باكووری سووریا سه‌ری دانانه‌وێنێت»
عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «با ده‌وڵه‌تی تورك باش بزانێت كه گه‌لی باكووری سووریا به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه سه‌ری خۆیان دانانه‌وێنن. ئێمه گه‌لێكین كه بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماندوومانه كه بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌ك سه‌رمان شۆڕ نه‌كردووه و جگه له به‌رخۆدان هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵنابژێرین. ئێمه سه‌لماندوومانه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی باكووری سووریا له دژی داگیركاری یه‌كده‌ستن و سه‌ری خۆیان هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران دانانه‌وێنن.»
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه‌یان كرد و ڕایانگه‌یاند: «ئێمه ئه‌مڕۆ به هه‌موو پێكهاته‌كانی سه‌رێكانی و ناوچه‌كانییه‌وه پشتگیریی خۆمان بۆ پێشه‌نگه‌كانمان كه ڕێگه‌ی ئازادی و دیموكراتی بۆ ئێمه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئێمه به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین هه‌تا به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی هه‌موو گه‌لان. داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین كه له ته‌ك ده‌وڵه‌تی تورك-ی دژبه‌ری هیواكانی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه، نه‌وه‌ستێت، به‌ڵكوو له ته‌ك گه‌لانی بنده‌ست و ئازادیخواز بوه‌ستێت.»
s.m