گه‌لی قامیشلۆ هێرشه‌كانی توركیا و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كرد
گه‌لی قامیشلۆ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ڕێپێوانێكی ساز كرد.
گه‌لی قامیشلۆ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ڕێپێوانێكی ساز كرد.
ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له قامیشلۆ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له دژی ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان جه‌میل بایك، دووران كاڵكان و مووراد قه‌ره‌یلان خۆپیشاندانێكی ساز كرد و سه‌دان كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له گه‌ڕه‌كی عه‌نته‌ریه ده‌ستی پێكرد و تا گۆڕستانی شه‌هید ده‌لیل ساروخان به‌رده‌وام بوو. ئاڵاكانی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان جه‌میل بایك، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كاڵكان هه‌ڵدران و درووشمی «بمرێ ئه‌ردۆغان، بكوژی منداڵان» گوترایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران له گۆڕستانی شه‌هید ده‌لیل ساروخان خوله‌كێك ڕێزیان له شه‌هیدان گرت، دواتر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شاری قامیشلۆ ماسووم حه‌سه‌ن وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، هێرشه‌كانی توركیا له دژی هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئیدانه ده‌كه‌ین. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گه‌لانی هه‌رێمه‌كه شكست به چه‌ته‌كانی داعش دێنن، توركیاش به هێرشه‌كانی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی چه‌ته‌كان بكاته‌وه.
حه‌سه‌ن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: «ئایا هیچ كه‌سێك پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه هۆكاری ئاڵۆزی، وێرانی و كوشتنی مرۆڤه‌كان چییه؟ ئایا كێ ڕێگه‌ی داوه مرۆڤایه‌تی بێ ئیراده بێت؟ وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌س ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی هه‌رێمه‌كه به‌ده‌ستبێنن و ئه‌و كه‌سانه له‌ناوببه‌ن كه گه‌ل ده‌پارێزن. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه دژی ئه‌و پێشه‌نگانه‌ی كه ژیانی خۆیان خستووه‌ته خزمه‌تی پاراستنی دۆزی گه‌له‌كه‌یان.»
s.m