گه‌لی كۆبانێ ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی پیرۆز كرد
دانیشتوانی كۆبانێ چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی پیرۆز كرد.
دانیشتوانی كۆبانێ چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی پیرۆز كرد.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز له شاری كۆبانێ ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌چوو. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئاهه‌نگه‌كه له مه‌یدانی شه‌هید عه‌گید ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا گوازرایه‌وه بۆ هۆڵی ئاهه‌نگه‌كان.
هۆڵه‌كه به وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و كادیره پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه كه له تێكۆشانی ئازادی‌دا شه‌هید بوون، ڕازێنرابوویه‌وه. به‌رده‌وام درووشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی په‌كه‌كه»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «شه‌هید نامرن» و «په‌كه‌كه گه‌له، گه‌ل لێره‌یه» ده‌گوترانه‌وه.
دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن له له شه‌هیدان، نوێنه‌رانی ڕێكخراوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، لاوانی كۆبانێ و چه‌ند ڕێكخراوی دیكه وته‌یان پێشكه‌ش كرد. قسه‌كه‌ران وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه، ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی په‌كه‌كه و ڕایانگه‌یاند، گه‌ل له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دایه.
دوای پێشكه‌شكردنی وتار و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان، ئاهه‌نگه‌كه به هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتایی هات.
s.m