گه‌لی كۆبانێ له دژی داگیركاریی توركیا ڕژایه مه‌یدانه‌كان
هه‌زاران هاوڵاتیی شاری كۆبانێ به درووشمی «هێرشی سه‌ر كۆبانێ هێرشه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی» دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ڕژانه مه‌یدانه‌كان.
هه‌زاران هاوڵاتیی شاری كۆبانێ به درووشمی «هێرشی سه‌ر كۆبانێ هێرشه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی» دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ڕژانه مه‌یدانه‌كان.
هه‌زاران هاوڵاتیی كۆبانێ له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و بێده‌نگیی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕێپێوانێكیان ساز كرد. هه‌ر له ڕێپێوانه‌كه‌دا گه‌لی كۆبانێ په‌یامی «نا بۆ بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان»یان دا.
ڕێپێوانه‌كه له مه‌یدانی ژنی ئازاد ده‌ستی پێكرد و له مه‌یدانی شه‌هید عه‌گید بوو به میتینگ. له میتینگه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «هێرشی سه‌ر كۆبانێ هێرشه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی»، «هێرشه‌كانی سه‌ر كۆبانێ ژیاندنه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعشه» و «نا بۆ بێده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی» به‌رز كرانه‌وه.
له چالاكییه‌كه‌دا وێنه‌ی سارا مسته‌فا ئه‌و منداڵه‌ی به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی تل فندهری ڕۆژئاوای شاری گرێسپی شه‌هید بوو، به‌رز كرایه‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركیا به‌دوای ئاڵۆزییهوهیه
له میتینگه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی كۆبانێ مسته‌فا عیتۆ و به‌ڕێوه‌به‌رێكی كۆنگره‌ی ستار ئالماز ڕۆمی وته‌یان پێشكه‌ش كرد. له وته‌كانیاندا هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ریان بۆ سه‌ر كۆبانێ و گرێسپی ئیدانه كرد. هه‌روه‌ها كوشتنی سارای ته‌مه‌ن ٦ ساڵانیان به‌تووندی شه‌رمه‌زار كرد.
ڕاگه‌یه‌نرا ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی دیموكراتی له‌ناوببات و له‌نێوان گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ئاڵۆزی دروست بكات. هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه سوپای توركیا ده‌یه‌وێت به‌م هێرشانه جارێكی دیكه چه‌ته‌كانی داعش بخاته‌وه جموجۆڵ و زیندوویان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌لی كۆبانێ له دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌كه‌كه، ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و بڕیاره‌كه‌یان ئیدانه كرد.
s.m