یه‌په‌گه درۆنێكی سوپای توركی خسته خواره‌وه
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، شهڕڤانهكانیان له ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێ‌دا درۆنێكی سیخووڕیی سوپای توركی داگیركه‌ریان له‌سه‌ر شاری دێرك خستووه‌ته خواره‌وه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، شهڕڤانهكانیان له ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێ‌دا درۆنێكی سیخووڕیی سوپای توركی داگیركه‌ریان له‌سه‌ر شاری دێرك خستووه‌ته خواره‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١ی كانوونی دووه‌م\١١ی به‌فرانبار فڕۆكه‌یه‌كی جۆری درۆنه-یان له‌سه‌ر شاری دێرك خستووه‌ته خواره‌وه كه به‌مه‌به‌ستی سیخووڕی له لایه‌ن سوپای توركه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه كرابوو.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند: «له یه‌كه‌مین ڕۆژی ساڵی ٢٠١٩دا، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی جۆری درۆنه-ی سوپای توركی داگیركه‌ر، كاتێك له‌سه‌ر شاری دێرك-ی هه‌رێمی جزیر به ئامانجی سیخووڕی ده‌سووڕایه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج و خرایه‌خواره‌وه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له به‌رانبه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا هێشتا هه‌وڵی داگیركاری ده‌دات، به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی سنوور. هه‌موو جۆره ئامێر و كه‌لوپه‌لێكی ناقانوونی كه بكه‌ونه سنووری هه‌رێمه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانمان، له چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وادا بێ كاریگه‌ر ده‌كرێن. پێشێلكردنی سنووره‌كانی ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.»
s.m