یه‌په‌گه: له عه‌فرین ١١ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٢ چالاكیی شه‌ڕڤانان له عه‌فرین ١١ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٢ چالاكیی شه‌ڕڤانان له عه‌فرین ١١ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانیان له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا له گوندی دێرمشمش-ی شاری عه‌فرین و ناوچه‌ی جندرێس دژی چه‌ته‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان كردوون.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه:
«ڕۆژی ٢ی كانوونی یه‌كه‌م\١١ی سه‌رماوه‌ز یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه له گوندی دێرمشمش-ی شاری عه‌فرین دژی ده‌ورییه‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی [جه‌یشی ئیسلام] چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ چه‌ته كوژران و ٣ی دیكه‌شیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان تێكشكێنرا.
له هه‌مان كاتدا یه‌كینه‌یه‌كمان له ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس دژی ئۆتۆمبێلێك له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی گرووپی ئه‌حراری شام چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. هه‌روه‌ها ٦ چه‌ته كوژران و ٨ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
له ئه‌نجامی هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌دا ١١ چه‌ته كوژران و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢ ئۆتۆمبێلیش تێك‌شكێنران.»
s.m