یه‌په‌گه له هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تدا ٨ تێرۆریستی بیانی ده‌ستگیر كرد
یه‌په‌گه هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی ئه‌نجام دا و ٨ چه‌ته‌ی بیانی كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، ئۆكراینا، ئه‌ڵمانیا، كازاخستان، تاجیكستان و ئۆزبهكستانن، به‌ساخی ده‌ستگیر كران.
یه‌په‌گه هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی ئه‌نجام دا و ٨ چه‌ته‌ی بیانی كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، ئۆكراینا، ئه‌ڵمانیا، كازاخستان، تاجیكستان و ئۆزبهكستانن، به‌ساخی ده‌ستگیر كران.
شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)\یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌گه) و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كه به‌رده‌وامن له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا، به هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت ٨ چه‌ته‌ی بیانییان ده‌ستگیر كرد.
یه‌په‌گه له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به ئامانجی كۆتایی هێنان به داعش له شارۆچكه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری. چه‌ته‌كانی داعش كه له ئه‌نجامی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانماندا له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا گیریان خواردووه، بۆ خۆڕزگاركردنیان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك تاقی ده‌كه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له زۆر شوێن له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزی تووندیان لێ ده‌درێت، به هێرشی به‌رفره‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێ له سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی ئێمه بگرن. هێزه‌كانمان به هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت، شكستیان به زۆر پیلانی هێرش كردنی چه‌ته‌كان هێنا كه هه‌م خه‌ڵكی سیڤیلیان ده‌كرده ئامانج، هه‌م هه‌وڵیان ده‌دا ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی ئێمه بكه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گرووپێك چه‌ته‌ی بیانی كه له هه‌وڵی پیلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیلدا بوون، له ئه‌نجامی چاودێریی وردی ته‌كنیكی و فیزیكی له لایه‌ن یه‌كینه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێمه‌وه ده‌ستگیر كران. له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئێمه‌دا كه ٦ و ٧ی كانوونی دووه‌م\١٦ و ١٧ی به‌فرانبار ئه‌نجام دران، ٨ چه‌ته‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، ئۆكراینا، ئه‌ڵمانیا، كازاخستان، تاجیكستان و ئۆزبه‌كستان به‌ساخی ده‌ستگیر كران.
ناسنامه‌ی چه‌ته‌كان:
- عادل ڕهحمۆڤ (ئه‌بوو ئه‌مینه ئۆزباكی)، ٥٨ ساڵان، ئۆزباكستان
- فه‌رهاد قادرۆڤ (ئه‌بوو بیلال ئۆزباكی)، ٢٨ ساڵان، ئۆزباكستان
- محه‌مه‌د ده‌وله‌ت (ئه‌بوو موسعه‌ب تاجیكی)، ٢٢ ساڵان، تاجیكستان
- ئاسكار زارمانبهتۆڤ (ئه‌بوو داود نووخا)، ٢٧ ساڵان، ئۆكراینا
- ساتیبهك ئۆشیبائهڤ (ئه‌بوو ڕووقایا)، ٣٠ ساڵان، كازاخستان
- بیمورزائهڤ بیگان (ئه‌بوو سارا)، ٣٠ ساڵان، ڕووسیا
- سولای نوه سو (ئه‌بوو سلێمان ئه‌مه‌ریكی)، ١٦ ساڵان، ئه‌مه‌ریكا
- لوكاس گلاس (ئه‌بوو ئیبراهیم ئه‌ڵمانی)، ٣١ ساڵان، ئه‌ڵمانیا
s.m