یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌هیدی ئاشكرا كرد؛ یه‌كێكیان ئهنتهرناسیۆنالیسته
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ و كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ شه‌هید بوون. یه‌كێك له شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی ئیتاڵیایه.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ و كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ شه‌هید بوون. یه‌كێك له شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی ئیتاڵیایه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٢ شه‌هیدی ئاشكرا كرد. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
هاوڕێی ئهنتهرناسیۆنالیستمان هیوا بۆسكۆ له ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٦ی سه‌رماوه‌ز له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا له دێرك شه‌هید بوو. ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌مان وه‌هایه:
ناسناو: هیوا بۆسكۆ
ناو و پاشناو: جیۆڤانی فرانسیسكۆ سپێرتی (Giovanni Francesco Asperti)
ناوی دایك: ڤیكتۆریا (Vittoria)
ناوی باوك: پێترۆ (Pietro)
شوێنی له‌دایكبوون: ئیتاڵیا\بێرگامۆ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرك - ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٦ی سه‌رماوه‌ز
له كاتێكدا تێكۆشانی ئێمه گه‌وره و به‌هێز ده‌بوو، هه‌زاران شه‌ڕڤان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕوویان له ڕۆژاڤا كرد و بوونه ڕه‌نجده‌ری شۆڕش. یه‌كێك له‌وانیش ڕێبواری ئازادی هاوڕێ هیوا بۆسكۆ-یه كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئیتاڵیایه. وه‌ك هه‌ر شه‌ڕڤانێكی ئینته‌رناسیۆنال كه به ئازادیخوازی و دیموكراتیی شۆڕشی ڕۆژاڤا كاریگه‌ر بوون، هاوڕێ هیواش به هه‌مان هه‌ست و هزر ڕووی كرده نێو ڕیزه‌كانی ئازادی. به‌درێژایی ژیانیی شۆڕشگێڕی له ڕووی ڕه‌نجده‌ری و لێهاتوویی له‌پێشه‌وه بوو و خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی نموونه‌یی ژیانی شۆڕشگێڕی بوو. هه‌میشه گۆڕینه‌وه‌ی له كه‌سایه‌تیی خۆیدا به‌بنه‌ما گرت و ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پێوانه‌كانی تێكۆشانی ئازادی جێبه‌جێ كرد. هه‌تا دوایین ساته‌كانی ژیانی خۆی هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه ڕۆیشت كه باوه‌ڕی پێ هه‌بوو.
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا، له شارۆچكه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دژی داعش. له ٥ی كانوونی دووه‌م\١٥ی به‌فرانبار-دا، له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هه‌ڤاڵێكمان له شه‌ڕدا شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌مان وه‌هایه:
ناسناو: باكور قه‌ره‌مۆخ
ناو و پاشناو: باقر نه‌حسان
ناوی دایك: قه‌مه‌ریه
ناوی باوك: خه‌لیل
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێره‌زۆر - ٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩\١٥ی به‌فرانبار
s.m