لەعەفرین ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
یەپەگە ئاشکرای کرد ، لەناوچەی شێراوای عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
یەپەگە ئاشکرای کرد ، لەناوچەی شێراوای عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
لە چوارچێوەی قۆناغی دووهەمی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لەدژی سوپا وچەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی خۆی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەعەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. یەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەمدا لە گوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدا. بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لەو چالاکییەدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ک-ش