ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
خانەوادەی شەهیدانی عەفرین: لەدژی خیانەتی پەدەکە بوەستنەوە
ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی عەفرین خیانەتی پەدەکەی لەسەر گەلی کورد شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو کەسێک کرد لەدژی خیانەت بوەستنەوە. -
داگیرکەران تل تەمر و شەهبایان بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە گوندەکانی تل تەمر و شەهبای تۆپباران کرد. -
لە دێرەزۆر مینێک تەقییەوە
لە گوندی زیخێر شامییە لە دێرەزۆر، کە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادایە، بە هۆی تەقینەوەی مینێک ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بریندار بوون. -
گەنجان لە حەلەب پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمیان ئیدانە کرد
سەدان گەنج لە حەلەب کۆببوونەوە و بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی هەنگاوی یەکەمی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست. -
لە عەفرین سروشت تاڵان دەکرێت: دارەکان دەبڕنەوە و دەفرۆشن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین دارەکان دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن. -
لە گرێ سپی ٣ هاوڵاتی مەدەنی رفێنران
لە گرێ سپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٣ هاوڵاتی مەدەنی خەڵكی شاروچکەی عەلی باجەلی رفێنران. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی تەقەی لە هاوڵاتیان کرد: ٣ کەس بریندار بوون
لە گرێ سپی چەتەکانی دەوڵەتی تورک تەقەیان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد و ٣ کەسیان بریندار کرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەهبا و شەرای بۆردومانکرد
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی عەین دەقنە لە شەهبا و گوندی مەرەنازی لە شەرای عەفرین بۆردومانکرد. -
لە عەزاز بۆ خانەوادەی چەتەکان خانوو دروست دەکرێن
کۆمەڵەی عەوتادی سەر بە دەوڵەتی تورک لە عەزاز بۆ خانەوادەی چەتەکان خانووی نوێ دروست دەکات. -
داگیرکەران تەل تەمریان تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی تەل کێفچی رۆژئاوای تەل تەمریان تۆپباران کرد. -
داگیرکەران عەین عیسا بۆردومان دەکەن
داگیرکەران عەین عیسایان بۆردومان کرد و لەو بۆردومانەدا لە گوندی مەئالیک لە عەین عیسا ماڵێک ئاگری تێبەر بوو. -
بانگەوازی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تەندروستی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان کرا
لە شاری قامیشلو بانگەوازی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تەندروستی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان کرا. -
گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکرێن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی عەین دەقنە و بەلونی شەهبای تۆپباران کرد. -
یەپەگە: ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، دوو ئەندامیان بە ناوەکانی شیار حەسەکە و جەمیل شکاکی ٢٥ و ٢٧ی ئەیلول شەهید بوون. -
لە عەزاز تەقینەوەیەک روویدا و بە لانیکەمەوە ٢ کەس بریندار بوون
لە عەزازی داگیرکراوی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک دا تەقینەوەیەک روویدا. بەلانیکەمەوە لەو تەقینەوەیەدا ٢ کەس بریندار بوون. -
لە تەقینەوەی مینێکدا لە دێرەزۆر ٢ منداڵ کوژران
لە گوندی بەهرا لە دێرەزۆر به هۆی تەقینەوەی مینیک ٢ منداڵ گیانیان لە دەستدا و ٢ منداڵی تریش بریندار بوون. -
دوو تەقینەوە لە جەرابلوس روویاندا و ١٥ کەس بریندار بوون
لە ناوچەى جەرابلوس، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، ٢ تەقینەوەی گەورە روویاندا. بەلانیکەمەوە لەو تەقینەوانەدا ١٥ کەس بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک لەم مانگەدا ٧٢٣ تۆپی ئاڕاستەی منبج کردووە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەنیا لەم مانگەدا ٧٢٣ تۆپی ئاڕاستەی منبج کردووە و ئەنجومەنی سەربازیی منبج و بابیش، وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە. -
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەرفراوان دەبن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سۆخانەک، مەیاسێ، قنەترا و برج قەوس لە شێراوا و مەزراکانی فەوارس لە رۆژهەڵاتی باب بۆردومانکرد. بە ماوەیەک پێش ئەوەش گوندی سەمۆقا و بەنداوی شەهبای بۆردومانکرد. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی گەنجێکی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورل لە گوندی عەلی باجلی سەر بە گرێ سپی گەنجێکی ڕفاند. -
هێزەکانی حکومەتی سوریا لە تەل تەمر لە بارەگای سوپای تورکیاندا
هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە تەل تەمر هێرشیان کردە سەر سوپای داگیرکەری تورک. -
قەسەدە: لە رەقە ٣ سەرچەتە دەستگیرکران
هێزەکانی سوریای دیموکرات سێ سەرچەتەیان لە شاری ڕەقە دەستگیرکرد، کە بەشداربوون لە داڵدەدان و گواستنەوەی چەتەکان بۆ ئەنجامدانی پیلانەکانیان لە ڕەقە و گوندەکانیى دەوروبەریدا. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندی دردارای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی دردارای تەل تەمریان تۆپباران کرد. -
لە هێرشی ئاسمانی روسیادا ٤ چەتە کوژران
فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا لە گوندی بەراد و مەیرەمین هێرشی کردە سەر بارەگای چەتەکان. لە هێرشەکەدا ٤ چەتە کوژران و ١١ چەتە بریندار بوون. -
فڕۆکەکانی رووسیا دوو جار شێراوای عەفرینیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا نیوەڕۆی دوێنێ گوندی باسل-یان لە ناوچەى شێراوای عەفرین بۆردومانکرد. هەروەها ئێوارەش بۆ جارێکیتر بۆردومانیان کردەوە.