ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە کۆبانێ لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون
لە کۆبانێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە لە ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیاندا. لە هێرشەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون. -
یەکێتی مامۆستایان، پەدەکەی شەرمەزار کرد
یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی جزیر، بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای تورکیای داگیرکەر، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەدژی پەدەکە ئەنجامدا. -
قەسەدە دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە
قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە، کە رایگەیاندبوو، ٩ ئەندامی قەسەدە شەهید بوون. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی دبس و هۆشان لە عەین عیسا و رێگای ئێم ٤یان تۆپباران کرد. -
لە دێرەزۆر هێرشی چەکداری ئەنجامدرا
لە شارۆچکەی زەیبانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا، گەنجێک کوژرا و گەنجێکیش بە سەختی بریندار بوو. -
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا: پێویستە لە دژی دەوڵەتی تورک یەکبگرین
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ شەرمەزار کرد و بانگەوازیەکی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ژنان کرد. -
ئۆتۆمبێڵیێکی سەربازی روسیا لە کۆبانی هاوڵاتیەکی کرد بە ژێرەوە
بەهۆی هێرشەکانی سەر کۆبانێ گەل لەدژی سەربازانی روسیا هەڵوێستیان پیشاندا، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵیێکی سەربازی روسیا لە کۆبانی هاوڵاتیەکی کرد بە ژێرەوە. -
دەوڵەتی تورک لە شەهبا دوو منداڵی بریندار کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی شێخ عیسای کانتۆنی شەهبا دەستی بە تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سپاسی پەرلەمانی کەتالانی کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سپاسی پەرلەمانی کەتالان کرد، کە بە فەرمی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری ناساندووە. -
چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا: هێرشکرایە سەر بارەگای هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرشی کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە تەنەف-ی سوریا. -
دەوڵەتی تورک گوندی شێخ عیسای لە شەهبا بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە شەودا گوندی شێخ عیسا-یان لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرد. -
ساڵح موسلیم: لە مێژە ڕێککەوتنی ئەدەنە تێپەڕیوە
ساڵح موسلیم ڕایگەیاند، ڕێکەوتننامەی ئەدەنە بەڵگەنامەی تەسلیمبوونی سوریایە، بەڵام ئیدی بێ کاریگەر بووە و وتی، پێویستە ئەوە لە سووریای نوێدا هەڵبوەشێنرێتەوە. -
پاسێکی سەربازی لە دیمەشق کرایە ئامانج و ١٣ کەسی تیادا کوژران
لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە هۆی تەقینەوەى بۆمبی چێندراو بە پاسێکی سەربازیدا بە لانیکەمەوە ١٣ کەس کوژران. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تلتەمر بۆردومان دەکات
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپی ئۆبوس دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی دردارا و تل شەنان لە تلتەمر. -
گەنجان لە تەبقا داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد
گەنجانی تەبقا بە ڕێپێوانێک هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرد. گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پشتیوانییان لە چالاکیی بنەماڵەى شەهیدان کرد لە دەروازەی سێمێڵکا. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند
دەزگای هەواڵگری تورک (میت) ٥ کرێکاری بەنداوی مەیدانکی ناوچەی شەرای ڕفاند. -
تەرمی شەهیدی ئەرکی خۆپاراستن بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهید محەمەد ئەلمحەمەد ئەندامی هیزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەی شەدادی حەسەکە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی تەل تەمری تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گوندەکانی تەل تەمری تۆپباران کرد. -
سەربازانی تورک سێ گەنجیان لە بەرزی ٣ مەتر خستە خوارەوە
سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بیانووی ئەوەی سنوریان تێپەڕاندووە، سێ گەنجیان ئەشکەنجە کرد و لە بەرزی سێ مەتر خستیانە خوارەوە. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ ژنی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرین ٢ ژنی ڕفاند. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لە دێرەزۆر ٢٢ چەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی دژە تیرۆر ٢٢ داعشیان لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر دەستگیرکرد. -
داگیرکەران لە گوندی مەملۆی عەفرین ٥ هاوڵاتیان ڕفاند
چەتەکانی گوایە 'پۆلیسی سەربازی' و 'ئەلموعتەسەم بیللا'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٥ هاوڵاتی مەدەنیان لە گوندی مەملۆی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین ڕفاند. -
لە تەبقا یادی ٦٦ شەهید کرایەوە
لە تەبقا بۆ یادکردنەوەی ٦٦ شەهید، مەراسیمێک ئەنجامدرا. -
لە شەهبا مینێک تەقیەوە: ٤ منداڵ بریندار بوون
لە گوندی تەل سۆسنی ناوچەی ئەحداسی شەهبا مینێک تەقیەەوە و ٤ منداڵ بریندار بوون. -
یەپەگە هەواڵێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆخستەوە
یەپەگە رایگەیاند کە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورک لەبارەی هێرشی هێزەکانیان بۆ سەر هێزەکانی تورک دوورە لە ڕاستیەوە.