ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە تەل حەمیس ٤ چەتە دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تەل حەمید ٤ چەتەیان دەستگیر کرد و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و کەلوپەلی سەربازیدا گرت. -
سوپای داگیرکەری تورک عەین عیسا و رێگەی ئێم٤ی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی عین عیسا و رێگەی ئێم٤ی تۆپباران کرد. -
هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ٣ گوندی ناوچەى شێراوای عەفرین و تل رەفعەتی تۆپبارانکرد و هێرشیشی کردە سەر خاڵێکی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج. -
چەتەیەکی داعش: داعش تورکیای کردە ویلایەت و والیەکی بۆ دانا
مەحمود دوندار چەتەی داعش ڕایگەیاند، کە داعش لە ناوەڕاستی ٢٠١٧ەوە ڕێکخستنەکەی لە تورکیا لە ئەمیریەوە بۆ ویلایەت گۆڕی. -
داگیرکەران گوندی بێنێی شێراوایان تۆپباران کرد
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بێنێی شێراوایان تۆپباران کرد و لە قامشلۆش فڕۆکە چاودێریەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد. -
لە ٤٥مین رۆژی چالاکی سێمالکادا ناڕەزایی لەبەرانبەر پەدەکە پیشاندرا
یەکێتی جۆتیاران و بەرهەمی ئاژەڵانی کانتۆنی حەسەکە سەردانی چالاکیەکەی سێمالکا کرد کە ٤٥ رۆژە بەردەوامە و ناڕەزاییان لە بەرانبەر پەدەکە دەربڕی و داوای رادەستکردنەوەی تەرمی شەهیدانیان کرد. -
گەلی کۆبانێ داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالانی کرد
گەلی کۆبانێ بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان' رژایە نێو شەقامەکان و هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێراوای عەفرینی بۆردومانکرد
سوپای تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانیدا هێرشی کردە سەر گوندەکانی ئاقیب و بێنێ لە ناوچەی شێراوای عەفرین. -
جموجوڵی فڕۆکەی چاودێری بە سەر ناوچەکانی رۆژئاوادا زیادیکردووە
دوای هەڕەشە نوێیەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکاری، جموجوڵی فڕۆکەی چاودێری بەسەر ناوچەکانی رۆژئاوادا زیادیکردووە. دوێنێ ئێوارە فڕۆکەکانی سوپای تورک بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئاسمانی عەفرین، شەهبا، کۆبانێ و منبجدا سوڕانەوە. -
دەوڵەتی تورک لە شەهبا هێرشی کردە سەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشق
سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی مشەرفێی شەهبا بە موشەک هێرش کردە سەر خاڵێکی سەر بە حکومەتی دیمەش و ٢ سەرباز بریندار بوون. -
لەدێرەزۆر دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و کۆمەڵکوژیەکانی لە دێرەزۆر بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. -
لە عەفرین تاڵانکاری چەتەکان بەردەوامە: چەتەکانی تورک ١٢٠ داری زەیتونیان بڕیەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی عەفرین تاڵان دەکات. لە ناوەندی عەفرین چەتەکان ١٢٠ داری زەیتونیان بڕیەوە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە منبج تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە منبج تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد. بەو هۆیەوە گەنجێک بریندار بوو. -
گەلی کۆبانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
بە هەزاران کەس لە خەڵكی کۆبانێ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی زرکانی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدوای عەین عیسا گوندەکانی ناوچەی زرکانی سەر بە تەل تەمر تۆپباران دەکات. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسای بۆردومان کردەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکیتر هێرشی کردە سەر رۆژئاوای عەین عیسا و رێگای ئێم ٤. -
قەسەدە دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە
قەسەدە راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە، کە رایگەیاندبوو، لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئەندامانی قەدەسەیان شەهید کردووە. قەسەدە رایگەیاند، "هێزەکانی ئێمە لەو ناوچە ناوبراانەدا نین" و ئەو راگەیاندراوەی دەوڵەتى تورکی بە درۆخستەوە. -
بۆسەی داعش لە دێرەزۆر: ٧ سەربازی دیمەشق کوژران
لە دێرەزۆر لە ئەنجامدا بۆسەیەکی چەتەکانی داعشدا ٧ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران. -
لە کەمپی هۆڵ ٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشی شانە شاراوەکانی داعشدا لە کەمپی هۆڵ کە لە بەرانبەر ناوەندی پێشوازیکردنی کەمپەکە ئەنجامدرا، ٢ کەس کوژران. -
دەستپێشخەری نیشتیمانی بۆ عەفرین بانگەوازی بۆ چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کرد
دەستپێشخەری نیشتیمانی بۆ عەفرین رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەست بە چالاکی هاشتاک بۆ عەفرین کراوە. -
یادی قوربانیانی سینەمای عامودێ کرایەوە
لە شاری عامودێ لە ٦١مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سینەمای عامودێدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکە کرایەوە. -
شەهیدانی کۆمەڵکوژی هلێلی بە ڕێورەسمێکی شکۆکار بەخاکسپێردران
لە قامشلۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی هلێلی بە ڕێورەسمێکی شکۆکار بەخاکسپێردران. دایکی مەزلۆم گولۆ رایگەیاند، تاوەکو سەرکەوتن بەردەوامی بە خەبات و تێکۆشان دەدەن. -
لە کۆبانێ بە هەزاران کەس هێرشەکەی قامشلۆیان شەرمەزار کرد
لە کانتۆنی کۆبانێ بە هەزاران کەس هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەبەرانبەر خانەوادەی گولۆ شەرمەزار کرد. -
بۆ شەهیدانی قامشلۆ پرسەی گشتی راگەیەنرا
بۆ یوسف گولۆ و ٢ نەوەی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون، ئەمڕۆ پرسەی گشتی راگەیەنرا. -
هاووڵاتییانی قامیشلۆ لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک رژانە سەر شەقامەکان
لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە، کە دوێنێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکی هلێلیی قامیشلو ئەنجامیدا، هەزاران هاوڵاتی لە هەمان ناوچەدا رژانە سەر شەقامەکان. جەماوەری گەل بە پێداگری لەسەر "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ" خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان ڕێکخست.