قەسەدە دەوڵەتی تورکی بەدرۆخستەوە

قەسەدە راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە، کە رایگەیاندبوو، لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئەندامانی قەدەسەیان شەهید کردووە. قەسەدە رایگەیاند، "هێزەکانی ئێمە لەو ناوچە ناوبراانەدا نین" و ئەو راگەیاندراوەی دەوڵەتى تورکی بە درۆخستەوە.

 

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە ئەو دەنگۆیەی وەزارەتی بەرگریی تورک بڵاوکردەوە، کە باس لەوە دەکات، هێزەکانی قەسەدە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدە دا هاتووە: "بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڵاویانکردووەتەوە، شەڕڤانانی ئێمە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان و ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون، ئەو هەواڵە درۆیە هیچ جموجوڵێکی هێزەکانمان لەو ناوچە ناوبراوانەدا نییە".

ژ.ت