لە کەمپی هۆڵ ٢ کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشی شانە شاراوەکانی داعشدا لە کەمپی هۆڵ کە لە بەرانبەر ناوەندی پێشوازیکردنی کەمپەکە ئەنجامدرا، ٢ کەس کوژران.

ناوەندی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشی شانە شاراوەکانی داعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی هەینی کاتژمێر ٠٣:٣٠ شانەیەکی شاراوەی داعش لەنێو کەمپی هۆڵ بە چەکی سووک هێرشی کردە سەر ناوەندی پێشوازیکردنی کەمپەکە. هێزەکانمان یەکسەر وڵامیاندایەوە و لە ئەنجامدا دوو کەسی نیشتەجێی کەمپەکە کە لە ناوەندی پێشوازیکردن بوون کوژران. هێزەکانمان لەبارەی ئەندامانی شانە شاراوەکان کە کشانەوە و خۆیان لەناو نیشتەجێیانی کەمپەکە هەشاردا دەستیان بە پشکنین کرد.

لە سەرەتای هێرشەکەدا هێزەکانمان وڵامیان دایەوە و دەستیان بە لێپرسینەوەیەکی فراوان کرد.

ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە هەموو دەرفەتێکی خۆمانەوە هەوڵ دەدەین کە دۆخی کەمپەکە کۆنتڕۆڵ و ئارام نکەین کە بە هەزاران خانەوادەی رێکخستنی تیرۆریستی داعشی تێدا دەژی.

بەڵام کەمپی هۆڵ کێشەیەکی نێودەوڵەتیە و پێویستە هەموو هێزە نێودەوڵەتیەکان بەرپرسیاری چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بخەنە ئەستۆی خۆیان. هێزەکانمان بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن دۆخێکی ئارام بۆ دانیشوانی کەمپەکە فەراهەم بکەن داکور کێشەکە چارەسەر بکرێت."

ف.ق