دەستپێشخەری نیشتیمانی بۆ عەفرین بانگەوازی بۆ چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کرد

دەستپێشخەری نیشتیمانی بۆ عەفرین رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەست بە چالاکی هاشتاک بۆ عەفرین کراوە.

کۆمیتەی راگەیاندنی دەستپێشخەری نیشتیمانی بۆ عەفرین رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ١٩:٠٠ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتکان بۆ عەفرین دەست بە هاشتاک کراوە.

هەروەها وتی، چالاکیەکە بە هاشتاک لەدژی چەتەکان کە عەفرینیان داگیرکردووە و زەیتون دەدزن ئەنجامدراوە.

ف.ق