ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوند و شارۆچکەکانی شەهبایان بۆردومانکرد
دەوڵەتى تورک و چەتەکانی شارۆچکەی تەل رەفعەت و گوندەکانی بەلونیە و شێخ عیسایان بۆردومانکرد. -
'گرنگی بە دیپلۆماسی جەماوەری دەدەین'
عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر گرنگی بە دیپلۆماسی جەماوەری و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن. -
لە زرگان بەهۆی هێرشی تورکی داگیرکەرەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ناوچەی زرگان. لە هێرشەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و زۆر کەسیش بریندار بوون. -
داگیرکەران زرگان و تەل تەمر تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە زرگان و تەل تەمر تۆپباران دەکەن. -
لە عەزاز ئۆتۆمێڵێکی داگیرکەران تەقینرایەوە
لە باکوری عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەک روویدا و تەقینەوەکە لە بەرانبەر ئۆتۆمبێڵێکی چەتەکان ئەنجامدرا. -
قەسەدە: هێزەکانمان لە دێرەزۆر هێرشێکی چەتەکانیان تێکشکاند
قەسەدە ڕایگەیاند، هێرشی دوو چەتەیان لە دژی دەوریی هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزۆر تێکشکاندووە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش هەڵاتووە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی باب و منبجی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تا کاتژمێرەکانی سەرەتای شەو گوندەکانی باب و منبج و شەهبا و گرێ سپیی تۆپباران کرد. -
لە شەهبا پێشوازی لە تەرمی شەهید نوژیان ئۆجالان کرا
تەرمی شەهید نوژیان ئۆجالان لە شەهبا لەلایەن سەدان کەسەوە پێشوازیی لێکرا. -
چالاکیەکەی سێمالکا بەردەوامە: تاوەکو وەرگرتنی تەرمی شەهیدان لێرەین
چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە دەروازەی سنوری سێمالکا بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلا شەهیدەکان ٨٥ رۆژە بەردەوامە. -
قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاست نین
قەسەدە رایگەیاند کە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاست نین کە دەڵێت، ٦ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون. -
لە عەفرین ٥ منداڵ بەهۆی مینی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە برینداربوون
لە ناوچەی ماباتای کانتۆنی عەفرین، مینی چێندراوی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە منداڵان دا تەقییەوە و ٥ منداڵ برینداربوون. -
چالاکوانانی سێمالکا: خیانەتی پەدەکە ئاشکرا دەکەین
دانیشتوانی دربێسی کە چالاکی سێمالکایان دەور وەرگرت، رایانگەیاند، لەگەڵ هەموو سیاسەتەکانی فشاری پەدەکە چالاکیەکەیان بەردەوام دەبێت. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماری ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکانی ساڵی ٢٠٢١ی هێزەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هێزەکانیان ٨٢ شانەی تیرۆریستیان بێکاریگەر کردووە." -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی شەڕای عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی ڕفاند. -
دانیشتووانی قامشلۆ دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی قامشلح هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. -
تەرمی شەهیدانی کۆبانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، بەخاکسپێردران
هەزاران کەس لەسەر ڕێگای حەلەب کۆبوونەوە و تەرمی ئەو شەهیدانیانەی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شەهید بوون بەرەو گۆڕستانی شەهید دیجلە بەڕێکرد. -
لە عەفرین تەرمی ژنێک بە سووتاوی دۆزرایەوە
لە گوندی ڕۆتای ناوچەی مابەتای عەفرین تەرمی ژنێک بە سووتاوی دۆزرایەوە. -
'پهدهكه بهردهوام دهروازهی سێماڵكا وهك كارتێكی فشار بهكاردههێنێت'
حهسهن كۆچهر باس لهوهدهكات، پهدهكه بهردهوام وهك كارتێكی گوشار دهروازهی سێماڵكا بهكاردههێنێت و وتی، "ئێوه ناتوانن بهو جۆره ئیرادی گهلی باكور و رۆژههڵاتی سوریا بشكێنن. ئێمه پێداویستییهكانمان به ههر جۆرێك بێت دابین دهكهین". -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی تەل تەمر تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی دردارای تەل تەمر تۆپباران دەکەن. -
لە هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر کۆبانێ ٢ کەس شەهید بوون و ٧ کەس بریندار بوون
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆبانێ لە ماڵی هاوڵاتیەکیاندا. -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک ماڵێکیان لە کۆبانێ بۆردومان کرد: بریندار هەیە
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماڵێکیان لە شاری کۆبانێ بۆردومان کرد و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە. -
قەسەدە: ئەمیرێکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا
بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان یەکێک لە مەترسیدارترین میرە بەکرێگیراوەکانی داعشیان دەستگیرکردووە و دەڵێت: بەشداری لە چەندین هێرش کردووە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتیش کۆبانێ. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٤ گەنجی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی مەرعاتی عەفرین ٤ گەنجی ڕفاند. -
قەسەدە: داعش و تورکیا هاوکات هێرش دەکەن
لە شاروچکەی دەشیشی حەسەکە چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو هێرشیان ئەنجامدا. قەسەدە ئۆتۆمبێڵەکەی بێکاریگەر کرد و لەمبارەیەوە راگەیەنراوی بڵاوکردەوە و وتی، "داعش و دەوڵەتی تورک هاوکات هێرش دەکەن." -
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەل تەمر و زرگان بەردەوامە
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەی زرگان و تەل تەمری کانتۆنی حەسەکە بەردەوامە. لە هێرشەکاندا لانیکەم ٤ کەسی مەدەنی شەهید بوون و ١٧ کەسیش بریندار بوون.