ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
سوپای تورک گوندەکانی کرێدی و خالیدیەی بابی تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی باب بە هاوەن بۆردومان دەکەن. -
قەسەدە: ٢٣ دیلی دیکە لە دەستی داعش ڕزگارکران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە بڵاویکردەوە، ١٧ کارمەندی دیکەی زیندان رزگارکران، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون. -
ڕۆژنامەوان ئەرسین چاکسو ڤیدیۆ و وێنەى نوێی زیندانی سەناعەى بڵاوکردەوە
ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لەلایەن قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە لە دژی چەتەکانی داعش بەردەوامە. ڕۆژنامەوان ئەرسین چاکسو ڤیدیۆ و وێنەى نوێی زیندانی سەناعەى تۆمار و بڵاویکردەوە. -
باشوری رەقا لە ژێر کۆنتڕۆڵی قەسەدەدایە
ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی قەسەدە و هێزەکانی ئاساینی ناوخۆ لە حەسەکە بەردەوامە، دوای ئەو هەواڵانەی کە حکومەتی دیمەشق بارەگاکانی خۆی لە باشوری رەقا بۆ داعش چۆڵ کردووە، قەسەدە رایگەیاند رێوشوێنی پێویستیان گرتوەتەبەر. -
ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی قەسەدە لە حەسەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش
ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە حەسەکە لە دژی شانەکانی داعش بەردەوامە. لەو گەڕەکانەدا، کە دانیشتوانەکانیان گواستراونەتەوە، شەڕڤانان یەک بە یەک دەچنە ناو ماڵەکانەوە و بەدوای چەتەکاندا دەگەڕێن. -
خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر: دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ بەشداری پلانی هێرشەکەی حەسەکە بوو
خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە هەیە و وتی: "هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ ئامانجێکی گەورەیە". -
قەسەدە: ٩ کارمەندمان ڕزگارکردووە و ئۆپەراسیۆنیش بەردەوامە
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە، ٩ کارمەند، کە لەلایەن داعشەوە لە زیندانی سەناعەی حەسەکە دیلکرابوون، ئازادکراوان و گواسترانەتەوە بۆ شوێنی ئارام. -
قەسەدە ٩ دیلکراوی ژێر دەستی داعش ڕزگارکرد
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ٩ کەسیان رزگارکرد، کە لە زیندانی حەسەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون. -
بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەپەگە: هێزەکانمان پلان و پرۆژەکانیان تێک‌شکاندن
سیابەند عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاند، لە پشت پلانی هێرشکردنە سەر زیندانی غوێران هێزێکی زۆر هەبووە و وتی، "لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی قەسەدە و دژە تیرۆر و ئاسایشی ناوخۆ ئەو پلان و پرۆژانەیان تێکشکاندووە". -
مه‌سه‌ده: حكومه‌تی دیمه‌شق تیرۆریستان ده‌پارێزێت
مه‌سه‌ده ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ی حكومه‌تی سوریای شه‌رمه‌زار كرد كه تیایاندا تیرۆرستان ده‌پارێزت و بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌لان و رای گشتیی كرد. -
له حه‌سه‌كه 300 چه‌ته‌ی داعش خۆیان راده‌ست كرد
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه له حه‌سه‌كه 300 چه‌ته‌ی داعش خۆیان بهدهستوهداوه. -
ئاماژه‌كانی هێرشه‌كه‌ی حه‌سه‌كه سه‌رنج بۆ لای میت و هه‌واڵگری راده‌كێشێت
به‌ڵگه و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هێرشی داعش بۆ سه‌ر حه‌سه‌كه ده‌ریده‌خن كه له پشت پلانه‌كه‌وه هه‌واڵگری تورك و هه‌واڵگری سوریا هه‌ن. -
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری: 'پلانی داعشی ده‌وڵه‌تی تورك پوچه‌ڵكرایه‌وه
ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ئاسایشی هه‌رێمه‌كه تێكبده‌ن و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه 'پلانی چه‌په‌ڵ'ی ئه‌م دواییه له حه‌سه‌كه له‌ناوچووه. -
دەوروبەری سەناعە کۆنترۆڵکرایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی داعش خۆیان بە دەستەوە دا
هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەوروبەری زیندانی سەناعەیان لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە کۆنتڕۆڵ کرد. ژمارەیەکی زۆر لە زیندانی داعش-یش خۆیان بەدەستەوە دا. -
قەسەدە: داعش منداڵانی کردووەتە قەڵغان
قەسەدە رایگەیاند، چەتەکانی داعش ٧٠٠ منداڵی 'ئەشبال خەلافە"یان کردووە بە قەڵغان و هەوڵ دەدەن بەوە ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی قەسەدە بکەن. -
قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژئاوا ڕاگەیەندرا
دەستەی ناوخۆی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی گشتیی لەسەر کانتۆنی حەسەکە و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕاگەیاند. -
بەرەکات: با هەموو وڵاتەکان داعشەکانی خۆیان ببەنەوە
کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی جزیر رایگەیاند، شانە نووستووەکانی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن و وتی: "پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان دەستبەجێ چارەسەرێک بۆ کێشەی داعش بدۆزنەوە". -
شەڕ لە باشوری حەسەکە بەردەوامە
دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر زیندانی حەسەکە، لە گەڕەکەکانی باشوری شاری حەسەکە شەڕی بەردەوامە. -
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا؛ ٢ منداڵ و ٢ ژن برینداربوون
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر گوندەکانی عەین عیسا ٢ منداڵ و ٢ ژن برینداربوون. -
"ڕژێمی دیمەشقیش پشتگیری لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و داعش دەکات"
لوقمان ئەحمێ وتەبێژی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک تەنها بە هاوکاری داعش هێرشەکان ئەنجام نادات و وتی: "هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەشدا بەشدارن لەو کارانەدا. بە پلەی یەکەمیش ئیدارەی دیمەشق تیایدا بەشدارە". -
قەسەدە: ١٧ شەڕڤانمان شەهید بوون
قەسەدە رایگەیاند، لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە ١٧ شەڕڤان و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهید بوون و ٢٣ی دیکەش برینداربوون. -
قه‌سه‌ده: 22 چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، 22 چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كه به‌شداربوون له هێرشی سه‌ر زیندانه‌كه كوژراون. -
داگیركه‌ران فاستا، سیگێرۆ و هیشێیان تۆپباران كرد
ده‌وڵه‌تی توركی داگهركهر و چه‌ته‌كانی گونده‌كانی فاستا، سیگێرۆ و شارۆچكه‌ی هیشێ سه‌ر به عه‌ین عیسایان تۆپباران كرد. -
ژماره‌ی بریندارانی بۆردومانه‌كه‌ی عه‌ین عیسا زیادی كرد
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هێرشیان كردبووه سه‌ر عه‌ین عیسا. له‌و هێرشه‌دا ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشته چوار كه‌س. -
له حه‌سه‌كه ئۆپراسیۆنی قه‌سه‌ده به‌رده‌وامه
ئۆپراسیۆن به‌رامبه‌ر به داعش به‌رده‌وامه و چه‌ته له ناو خه‌ڵكدا ئاسێ بوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ رایانگه‌یاند، " ئۆپراسیۆنه‌كه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه".