ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ده‌وڵه‌تی تورك له جندرێسی عه‌فرین كه‌سێكی رفاند
له جندرێس چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه خۆیان وه‌ك پۆلیسی سه‌ربازی‘ ده‌ناسێنن هاوڵاتیه‌كیان رفاند. -
لهحهسهكه ته‌رمی 23 شه‌هید به‌خاكسپێردران
23 شه‌ڕڤان كه له هه‌ڵمه‌تی گورزی گه‌لاندا شه‌هیدببوون، له گۆڕستانی شه‌هید دژوار له حه‌سه‌كه به‌خاكسپێردران. -
سوپای تورک گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە تیرۆریستیەکانی گوندی قەرامیلی شەهبایان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر قۆتابخانەی سەرەتایی گوندەکە گەیشت. -
گەلی تربەسپی و حەسەکە تەرمی شەهیدەکانیان بەخاکسپارد
لە تربەسپی و حەسەکە بە سەدان کەس شەهیدانی هەنگاوی گورزی گەلانیان بە مەراسیمێک بەخاکسپارد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی عەیندیوەری دێرک
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر گوندی عەیندیوەری شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان. -
مەسەدە: داعش سوود لە ناکۆکیەکانی نێوان هێزە هەرێمی و جیهانیەکان وەردەگرێت
ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) رایگەیاند، چەتەکانی داعش سوود لە ناکۆکی نێوان هێزە هەرێمی و جیهانیەکان وەردەگرن و بۆیەش هێرش ئەنجام دەدەن. -
دانیشوانی تەل تەمر شەهیدانی گورزی گەلانیان بەخاکسپارد
بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی تەل تەمر بە مەراسیمێک تەرمی ٣ شەڕڤانی قەسەدەیان بەخاکسپارد. -
دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی لە دربێسیەی رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی دربێسیەی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد. -
ئەمریکا لەسەر سنووری تورکیا ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە ٩ کەس کوژران
هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە نزیک کامپی پەنابەرانی ئەتمە لە ئیدلب، کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەلانیکەمەوە ٩ کەس کوژراون. -
كورد: دوای ئه‌وه‌ی داعش شكستی هێنا ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو هێزه‌كانی خۆی خسته‌كار!
جێگری هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌دران كورد رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر داعش تێكشكێنرا، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی كۆكرده‌وه و سه‌فه‌ربه‌ری كردن. راشیگه‌یاند، پێویسته گه‌له‌كه‌مان بڕژێنه شه‌قامه‌كان". -
مەزڵوم عەبدی: هێرشەکانی تورکیا تێکۆشانی ئێمە لە دژی داعش لاواز دەکات
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و دێریک و مەخمور ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا شەڕ و تێکۆشانی دژ بە داعش لاواز دەکات. -
قەسەدە: چوار شەڕڤانمان شەهید بوون، پێنج کرێکاریش برینداربوون
قەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر دێرک چوار شەڕڤانیان شەهیدبوون و پێنج کرێکاریش برینداربوون و جەختی کردەوە، کە لێپرسینەوە لە هێرشەکان و بێ سەروبەری بەرامبەر بەو هێرشانە دەکەن. -
تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی تل تەمر، گرێ سپی و منبجی سەر بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان تۆپباران کرد. -
داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر گوندی عەیندیوەر
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن و تۆپ هێرش دەکاتە سەر گوندی عەیندیوەری شاری دێرکی رۆژئاوا. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣ کەسی ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٣ هاوڵاتی عەفرینیان ڕفاند. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان رێگەی ئێم٤، گوندەکانی فاتسێ و کۆمپانیای کارەبای عەین عیسایان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورک دەستی بە مافیاگەری ئەندامانی لەشی مرۆڤ کرد
رێزان خەلیل محەمەد کە لە عەفرینی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەستگیر و ئەشکەنجە درا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا و ئەندامانی لەشی دەرهێنران. -
له حه‌سه‌كه ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامه
ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و قه‌سه‌ده له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌سه به‌رده‌وامن. ئۆپراسیۆنه‌كه گه‌یشتوه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی خه‌شمان و ساڵحیه. -
لە شەداد تەرمی ٦ و لە حەلەبیش تەرمی شەهیدێک بەخاکسپێردران
تەرمی ئەو شەڕڤانانەی کە لە هەنگاوی گورزی گەلاندا شەهید بوون لە شەداد و حەلەب بەخاکسپێردران. -
قەسەدە ئاماری هەنگاوی گورزی گەلانی ئاشکرا کرد
قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماری هەنگاوی گورزی گەلانی لەدژی داعش ئاشکرا کرد. راگەیەنرا کە لە ئەنجامی هەنگاوەکەدا ٣٧٤ چەتەی داعش کوژراون. قەسەدە باسی ئەوەشی کرد کە ١٢١ کارمەند و شەڕڤان شەهید بوونە کە ٧٠ کەسیان کارمەدنی زیندانی سەناعەن. -
قه‌سه‌ده: له ره‌قا 27 چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركران
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ره‌قا 27 چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركراون. -
ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین چوار گه‌نجی رفاند
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شییێ له عه‌فرین چوار گه‌نجی رفاند. -
قەسەدە: ئۆپەراسیۆنی گەڕان لەناو زیندانی سەناعە کۆتایی هات
قەسەدە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناو زیندانی سەناعەی شاری حەسەکە ڕاگەیاند. -
دانیشتووانی حەسەکە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان
دانیشتووانی گەڕەکی غوێران و زهوری حەسەکە کە بەهۆی هێرشی داعش لە ٢٠ی مانگدا ماڵەکانیان بەجێهیشتبوو، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.