ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
مەزلووم عەبدی و شاندێكی ئەمریكی كۆبوونەوە
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەسەدە"، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبوویەوە. هەردوولا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچە، تێكۆشان لەدژی تیرۆر و گرنگی پاراستنی هەرێمەكەیان تاوتۆێ كرد. -
سهربازانی تورك ٢ گهنجیان به ئهشكهنجه كوشت
سهربازانی تورك دوو گهنجی رۆژئاوایان به ئهشكهنجه كوشت. -
دهوڵهتی تورك شهرای بۆردومان كرد
دهوڵهتی توركی داگیركهر چهند گوندێكی ناوچهی شهرای عهفرینی بۆردومان كرد. -
دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکی عەفرینی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی دیکەشی ڕفاند. -
روانگەی مافەكانی مرۆڤی سوریا: لەسوریا زیاتر لە ٦١٠ هەزار كەس كۆژراون
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند لە ٢٠١١ەوە تا ئێستا ٦١٠ هەزار كەس لەسوریا كۆژراون و زیاتر لە ٢ میلیۆن كەسیش بریندار و هاوكات نزیكەی ١٣ میلیۆن كەسیش لەناوخۆ و دەرەوە كۆچبەر بوون. -
دەوڵەتی تورك بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان و تۆپخانە هێرشی رۆژئاوای كوردستان دەكات
دەوڵەتی توركی داگیركەر بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان ناوەندی تەل رەفعەتی كردە ئامانج. -
لە حەسەکە نەورۆز پیرۆزکرا
لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە حەسەکە ئاگری نەورۆزیان داگیرساند. -
عەفرین؛ ١١ كەس رفێندران
ئەندامانی میت و بەهاوكاری گروپە چەتەكانی هاوكاریان لەعەفرین ١١ هاوڵاتیان رفاند و بۆ شوێنێكی نەدیار گۆاستراونەتەوە. تا ئێستا دیار نییە چارەنووسی ئەو كەسانە بەكوێ دەگات. -
تەرمی ئەحمەد گاباری ئەندامی تەڤدەم بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەحمەد گاباری ئەندامی تەڤدەم کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە شەهید بوو بە مەراسیمێک کە بەسەدان هاوڵاتی دێرک و گرکێ لەگێ بەشداریان کرد بەخاکسپێردرا. -
سوپای تورک هێرشی کردە سەر عەین عیسا و ٣ منداڵی بریندارکرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی هیش-یان لە عەین عیسا تۆپباران کرد و لەو تۆپبارانەدا ٣ منداڵیان بریندارکرد. -
یادی شەهیدانی ١٢ی ئازار کرایەوە
لە تەل مەعروف، هەلوێ، گرکێ لەگێ و تەل بەراک یادی شەهیدانی راپەرینی ١٢ی ئازار، لەسەر گۆڕەکانیان کرایەوە. -
له حهسهكه له دژی داعش دهست به ئۆپراسیۆنێك كرا
قهسهده و هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ له باشوری كانتۆنی حهسهكه له دژی شانهكانی داعش ئۆپراسیۆنێكیان دهستپێكرد. -
لە راپەڕینی ١٢ی ئازارەوە بۆ نەورۆزی مەزن و شکۆمەندى ٢٠٠٤ لە قامیشلۆ
بە ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ بە پێشەنگایەتی پەیەدە گەل خۆیان ڕێکخست و لە گەڕەکی هلێلییە نەورۆزیان پیرۆزکرد. -
پهیهده: سهرههڵدانی ١٢ی ئادار دهنگی ئازادی بهرزتر كرد
پهیهده به بۆنهی ساڵیادی سهرههڵدانی ١٢ ئادار راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و وتی، "بۆ دهستهبهركردنی ههموو ئامانجهكانی سهرههڵدانی ١٢ی ئادار و بونیاتنانی كۆمهڵگایهكی دیموكراتیك و فرهلایهن ئێمه درێژه به تێكۆشانی خۆمان دهدهین". -
منبج: سەرچەتەیەكی داعش دەستەسەركرا
ئەنجوومەنی سەربازی منبج شانەیەكی نۆستووی داعشیان دەستبەسەركرد كە سەرچەتەیەكی داعشیشی تێدایە. -
تەڤدەم: ڕاپەڕینی ١٢ی ئازار وەڵامێک بوو بۆ پیلانگێڕییەکان
تەڤدەم ڕایگەیاند کە لە ١٢ی ئازاردا چەند شۆڤێنییەکی بەعس ویستیان ئیرادەی بەرخۆدانی گەلی کورد بشکێنن و فیتنە بخەنە ناو پێکهاتەکانەوە، بەڵام ڕاپەڕینی ١٢ی ئازار وەڵامێک بوو بۆ ئەو پیلانگێڕییانە. -
لە حەسەکە تەقینەوەیەکی گەورە روویدا
لە رۆژئاوای حەسەکە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا. -
له عهفرین دوو منداڵ و دوو ژن كوژراون و ١٢ ژنیش رفێنراون
راگهیهنرا، دهوڵهتی توركی داگیركهر له سهرهتای ئهمساڵهوه له عهفرینی داگیركراو لانیكهم دوو منداڵ و دوو ژنی كوشتووه و ١٢ ژنیشی رفاندووه. -
ئیدلب؛ سەربازێكی رژێمی سوریا كۆژرا
چەتەكانی ئەرتەشی تورك خاڵەكانی حكومەتی سوریایان و گروپەكانی هاوشانیان لەرۆژهەڵاتی ئیدلب كردە ئامانج و لەئەنجامدا سەربازێکی سوریا كۆژرا. -
دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران ئەمجارە لەلایەن روسیاوە راگیران
دانوستانە ئەتۆمیەکانی نێوان ئێران و دەوڵەتانی رۆژئاوا کە لە ڤیەننا ئەنجام دەدرێت، ئەمجارە لەسەر داوای روسیا راگیران. -
ناسنامەی شەڕڤانێک کە لە سەرێکانی شەهید بووە، ئاشکرا کرا
ناوەندی راگەیاندنی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ئەندامێکی خۆی ئاشكرا کرد کە لە سەرێکانی شەهید بووە. -
ئاگر لە کامپی هۆل کەوتەوە
لە بەشی پێنجەمی کامپی هۆل، کە بنەماڵەی چەتە داعشەکانی سوریای تێدایە، ئاگرێک کەوتەوە. -
سوپای تورک گوندی جاتێی منبجی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی جاتێی منبجیان تۆپباران کرد. -
لە قامشلۆ چالاکیەکانی ٨ی ئازار بەردەوامن
لە کانتۆنی قامشلۆ بەبۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان چالاکی هونەری ئەنجامدران و سەمینار سازکران و پارکێک بۆ منداڵان کرایەوە. -
لە منبج تەرمی شەهیدێک بەخاکسپێردرا
دانیشتوانی منبج تەرمی شەهید ئەبود ئەحمەد ئەلشهادە ئەندامی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ بەخاکسپارد.