دەوڵەتی تورك بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان و تۆپخانە هێرشی رۆژئاوای كوردستان دەكات

دەوڵەتی توركی داگیركەر بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان ناوەندی تەل رەفعەتی كردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسی هاوارنیوز، فرۆكەی بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ناوەندی تەل رەفعەتی كردووەتە ئامانج.

جێِگای ئاماژەیە لەسەر زەرەر و زیانەكان زانیاری زیاتر رانەگەیندراوە.

لەچوارچێوەی هێرشە داگیركاریەكانی دەوڵەتی توركی فاشیست گوندی حەوشەرێ لەباكوری رۆژهەڵاتی شاری منبجیش لەلایەن تۆپخانەكانی دەوڵەتی توركەوە لەئێستاكەدا تۆپباران دەكرێت.

ف.ق