منبج: سەرچەتەیەكی داعش دەستەسەركرا

ئەنجوومەنی سەربازی منبج شانەیەكی نۆستووی داعشیان دەستبەسەركرد كە سەرچەتەیەكی داعشیشی تێدایە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج گرتنی سەرچەتەكەی لەراگەیندراوێكدا پشتڕاستكردەوە.

لەراگەیاندراوەكەی ئەنجوومەنی سەربازی منبجدا هاتووە:"لەپاش ئەوەی هێزەكانی ئانتی تیرۆری ئەنجوومەنی سەربازی منبج لەدژی شانەیەكی نۆستوو و بەرێكخستكراوی داعش لەمنبج ئۆپەراسیۆنێكی پێكهێنا،"جیهاد جەمال حەمێدی"بەنازناوی"عەزام"یشیان تێدا بوو و دەستبەسەركرا.

جێگای ئاماژەیە؛ پێش ئەوەی دەزگای ئیستخباراتی میت ئەو سەرچەتەیە رەوانەی منبج بكات، لە جەرابلۆس دەمایەوە.

ف.ق