دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران ئەمجارە لەلایەن روسیاوە راگیران

دانوستانە ئەتۆمیەکانی نێوان ئێران و دەوڵەتانی رۆژئاوا کە لە ڤیەننا ئەنجام دەدرێت، ئەمجارە لەسەر داوای روسیا راگیران.

روسیا کە بەهۆی شەڕی ئوکرایناوە وڵاتانی رۆژئاوا گەمارۆیان بەسەردا سەپاندووە، داوای کرد نابێت سزاکان کاریگەری لەسەر هاوکاریەکانی روسیا بۆ ئێران بکات.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە لەسەر داوای روسیا ئەوان چاوەڕێی داتای نوێ لە مۆسکۆ دەکەن.

خەتیبزادە لە تاران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە ئەوان لە میدیاکانەوە زانیویانە کە سەرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا داوای گەرەنتی لە مژاری ئەتۆمیدا کردووە و وتی، " ئێمە چاوەڕێی لە رێگەی دیپلۆماسیەوە داتاکان وەربگرین."

پەیمانی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەنێوان ئێران، ئەمریکا، روسیا، چین، فەڕەنسا، ئیماڕات و ئەڵمانیا ئیمزاکرا. بەڵام ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا لە پەیمانەکە کشایەوە و سزای بەسەر ئێراندا سەپاند. تارانیش وەک وڵامێک قۆناغ بە قۆناغ بەڵێنەکانی شکاند.

ف.ق