لە منبج تەرمی شەهیدێک بەخاکسپێردرا

دانیشتوانی منبج تەرمی شەهید ئەبود ئەحمەد ئەلشهادە ئەندامی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ بەخاکسپارد.

دانیشتوانی منبج تەرمی شەهید ئەبود ئەحمەد ئەلشەهادە ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بە مەرایمێک لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاکسپارد. لە مەراسیمەکەدا تەرمی شەهیدان بەرزکرایەوە. رائید ئەحمەد ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی، "روحی شەهیدان هەموو کاتێک لە گیانی ئێمەدا زیندووە و ئێمە درێژە بە ڕێگەکەیان دەدەین."

محەمەد ئەلشێخ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانیش وتی، هەموو کاتێک درێژە بە رێگەی شەهیدە راستەقینەکان دەدەن.

محەمەد عەل ئەلئەبو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانەری منبجیش وتی، " منبج هەموو کاتێک بە رۆحی ڕۆڵەکانیان دەناسرێت. لەسەر ئەم بناغەیە بەڵێن بێت کە درێژە بە خەباتەکەیان بدەین و بۆ دوارۆژی دیموکراسی خۆمان بەرخۆدان دەکەین."

مەحمەد ئەکئیدۆ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانیش ناسنامەی شەهیدەکەی خوێنەوە و تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.

ف.ق