عەفرین؛ ١١ كەس رفێندران
ئەندامانی میت و بەهاوكاری گروپە چەتەكانی هاوكاریان لەعەفرین ١١ هاوڵاتیان رفاند و بۆ شوێنێكی نەدیار گۆاستراونەتەوە. تا ئێستا دیار نییە چارەنووسی ئەو كەسانە بەكوێ دەگات.
ئەندامانی میت و بەهاوكاری گروپە چەتەكانی هاوكاریان لەعەفرین ١١ هاوڵاتیان رفاند و بۆ شوێنێكی نەدیار گۆاستراونەتەوە. تا ئێستا دیار نییە چارەنووسی ئەو كەسانە بەكوێ دەگات.
بنپێكردنی ئەرتەشی تورك و گروپە چەتەكانی هاوكاریان لەعەفرین بەردەوامە و بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسی هاوارنیوز، سەرچاوەیەك لەعەفرینەوە رایگەیاندووە كە ماوەی دەی رۆژی رابردوودا ١١ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن گروپە جیاوازەكانی چەتەكان و میتەوە لەعەفرین رفێندراون و لەناو ئەو یانزدە كەسەی رفێندراون دوو ژن و منداڵێكیش هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاندووە كە چارەنووسی ئەو كەسانەی رفێندراون تا ئێستا نازاندرێت.
هـ . ب