ئیدلب؛ سەربازێكی رژێمی سوریا كۆژرا

چەتەكانی ئەرتەشی تورك خاڵەكانی حكومەتی سوریایان و گروپەكانی هاوشانیان لەرۆژهەڵاتی ئیدلب كردە ئامانج و لەئەنجامدا سەربازێکی سوریا كۆژرا.

شەوی رابردوو لە باكوری رۆژئاوای پارێزگای حەما شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و چەتەكانی ئەرتەشی توركدا روویدا.

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ لەسوریا رایگەیاندووە، چەتەكان لە بەرەی سەراقیب لەرۆژهەڵاتی ئیدلب، خاڵەكانی هێزەكانی سوریا و گروپەكانی هاوشانیان كردووەتە ئامانج. لەئەنجامی كردنە ئامانجی هێزەكانی سوریا، سەربازێکی سوری كۆژراوە و چەند سەربازێكی تریش بریندار بوون.

ژ.ت