تەڤدەم: ڕاپەڕینی ١٢ی ئازار وەڵامێک بوو بۆ پیلانگێڕییەکان

تەڤدەم ڕایگەیاند کە لە ١٢ی ئازاردا چەند شۆڤێنییەکی بەعس ویستیان ئیرادەی بەرخۆدانی گەلی کورد بشکێنن و فیتنە بخەنە ناو پێکهاتەکانەوە، بەڵام ڕاپەڕینی ١٢ی ئازار وەڵامێک بوو بۆ ئەو پیلانگێڕییانە.

لە ساڵیادی ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاردا لە شاری قامیشلۆ، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤دا پیلانگێڕییەکی گەورە لە دژی گەلی کوردمان ئەنجامدرا. ئەم پیلانگێڕییە درێژەدان بوو بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی کە لەلایەن چەند شۆڤێنییەکی بەعسەوە لە سوریا داڕێژرابوو و رێکخرابوو. ئامانجیان شکاندنی ئیرادەی گەلی خۆڕاگرمان و تێکدانی کلتور و بەها و دەستکەوتەکانمان بوو. سەرەڕای ئەوەش بەم کارە دەیانویست کێشەی تائیفی نێوان کوردو عەرەب و پێکهاتەکانی تری ناوچەکە دروست بکرێت و  ناکۆکی نێوان کەلتوورە کۆمەڵایەتییەکان بخوڵقێنن و لە ئەنجامدا کورد ناچار بکات لە خاکی خۆیان کۆچ بکەن، بەڵام دەستبەجێ ئەم هەوڵە بوو بە ڕاپەڕینێکی گەل کە بە ئیرادەیەکی بەهێز و یەکگرتوو وەڵامی پیلانگێڕانی شکستخواردووەکەیان دایەوە.

ئەم ڕاپەڕینە لە هەموو شارەکانی ڕۆژئاوا و شارە گەورەکانی سوریادا بڵاوبووەوە. ڕاپەڕینی ١٢ی ئازار کە لە کۆنتڕۆڵی ڕژێم دەرچوو، ڕووداوێکی جیهانی بوو کە سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاکێشا. ڕژێمی سوریاش لە قەیرانێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بوو و ناچاری کرد هاوسەنگی سیاسی و سەنگی خۆی لە ناوەوە و دەرەوەی جیهان لە دەست بدات کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

سەرۆکی رژێمی سوریا ئەو کاتە لێدوانێکیدا و وتی،' کورد بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەی نیشتمانیی سوریایە" بەیاننامەیەکی گرنگ بوو بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەر و دیالۆگی ئاشتیانە و مژدەبەخشی چاکسازی لەسوریا و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێبوو، بەڵام دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە سوریا پرۆسەی سیاسەتی ئاشتیانەی پوچەڵکردەوە و شکستی هێنا. لە ئێستاشدا دەوڵەتی تورکیای فاشیست بەندەکانی پەیماننامەی ئەدەنەی بەکارهێنا و دەستی کرد بە تەسفیەکردنی حسابی سیاسیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی سوریا و ڕژێمی سوریاش لە هەموو چارەسەرە ئاشتیانەکاندا لە بەرپرسیارێتی و ئەرکە ئەخلاقییەکانی خۆی هەڵهات. تا ئێستا هەمان هەڵوێستێ وەرگرتووە. بەتایبەتی کارکردن لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دێموکراتی رەتدەکاتەوە کە نوێنەرایەتی سەرجەمی کەلتوورەکانی کۆمەڵگای سوریا دەکات و بۆ سوریایەکی دیموکراتی و فرەچەشن و نەناوەندی و ناسینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی سوریا و نوسینی دەستوورێکی دیموکرات تێدەکۆشێت. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت، ئاڵۆزیەکان بەردەوام دەبن.

ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ ئاستی ڕۆحی شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستانەی عەقڵییەتی بەعسی دژ بە کورد و پێکهاتەکانی تری سوریا دەردەخات. هەروەها ئاستی کاریگەری و خۆبەدەستەوەدانی ئیرادەی ئەم ڕژێمە شۆڤێنییە بۆ فاشیزمی تورکیا بەتایبەتی بە ڕێککەوتننامەی ئەدەنە ئاشکرا دەکات.

تا ئێستا ئیرادەی ئەم ڕژێمە لێی سەندراوەتەوە. لە کاتێکدا کە ئاسمانی سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پێشێل دەکرێت و زۆرێک لە ناوچەکانی بە تایبەتی عەفرین و سەرێکانی و گیرێ سپی لەلایەن تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراون و هەوڵی بڕینی بەشەکانی دیکەی خاکی سوریا دەدرێت، ئەم ڕژێمە بە ڕق و کینە سەیری کۆمەڵگەی کوردی دەکات،  بەتایبەتیش هیچ هەڵوێستێکی لەدژی داگیرکەران پیشان نەداوە.

ئێمە وەک تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) پێمانوایە کە دۆخی سوریا بەرەو خراپی دەچێت و لە بۆشاییەکی سیاسی گەورە و مەترسیداردایە لە هەموو ڕوویەکەوە. بەردەوام بوونی ئاڵۆزیەکان مانای هێشتنەوەی کارستێکی ڕاستەقینە و مردنێکی هێواشە. هۆکاری ئەوەش تێکدانی باری ئابووری و کۆمەڵایەتییە. ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، بە شێوەیەکی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستوەردان لەم کارەساتەدا بدەن.

ئێمە بەڵێن بە شەهیدانی شۆڕشی ١٢ی ئازار و هەموو شەهیدانی ئازادی دەدەین کە لەسەر ڕێبازی ئەوان دەبین بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان تا گەیشتن بە ئیرادەیەکی کۆمەڵایەتی ئازاد."

ف.ق