له عه‌فرین دوو منداڵ و دوو ژن كوژراون و ١٢ ژنیش رفێنراون
راگه‌یه‌نرا، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له عه‌فرینی داگیركراو لانیكه‌م دوو منداڵ و دوو ژنی كوشتووه و ١٢ ژنیشی رفاندووه.
راگه‌یه‌نرا، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له عه‌فرینی داگیركراو لانیكه‌م دوو منداڵ و دوو ژنی كوشتووه و ١٢ ژنیشی رفاندووه.
رێخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له عه‌فرین-سوریا ئاماری كوشتن و رفاندنی ژنانی له كانتۆنی عه‌فرینی داگیركراو ئاشكرا كرد.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌كردووه، كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوو ژن و دوو منداڵیان له عه‌فرین كوشتووه كه ناوه‌كانیان به‌م جۆره‌یه: عه‌زیزه ئیبراهیم (٤١)، سه‌میرا عه‌لوان (٣)، فاتمه عه‌لوان (٩). هه‌روه‌ها ناوی ژنێكی كه كوژراوه نه‌زانراوه.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی بۆ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه ١٢ ژنیش رفێنراوه كه ناوه‌كانیان به‌م جۆره‌یه:
رۆهات ئیبۆ (٢٤)، نه‌سرین محه‌مه‌د وه‌قاس (٣٠) له گوندی كاخری ناوچه‌ی مابه‌تا.
منداڵێك به ناوی كه‌وكه‌ب عه‌لی و خه‌یریه محه‌مه‌د مو‌سا (٤٠) له گوندی جندرێس.
خه‌دیجه ئۆسۆ له گوندی قتمێی ناوچه‌ی شه‌را.
ئاسیا ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر و فریاڵ حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن (٥٢) له ناوه‌ندی عه‌فرین.
مونه ئه‌لمه‌كروم (٤٥) له گوندی دێرسوانی ناوچه‌ی شه‌را
ئاسیا حسین مو‌سا (٦٠) له گوندی قوده‌ی ناوچه‌ی راجۆ
هێڤین محه‌مه‌د عه‌لی (١٨).
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له سه‌ره‌تای داگیركردنی عه‌فرینه‌وه تاوانه‌كانی كوشتن، رفاندن و ده‌ستدرێژییان له دژی ژنان درێژه پێداوه.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی عه‌فرین-سوریا باسی له‌وه‌كرد، كه له رۆژی داگیركردنی عه‌فرینه‌وه ٨٤ ژن كوژراون و له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنانیش ٦ ژن خۆیان كوشتووه، هه‌روه‌ها زیاتر له هه‌زار ژن رفێنراون و رووداوه‌كانی ده‌ستدرێژی گه‌یشتوونه‌ته ٧٠ حاڵه‌ت و له ئه‌نجامی هێرشه داگیركارییه‌كانی تورك و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ٢١٦ ژن برینداربوون.
هـ . ب