لە حەسەکە نەورۆز پیرۆزکرا

لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە حەسەکە ئاگری نەورۆزیان داگیرساند.

لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا ئاهەنگێکی ئەنجامدا. تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا، بەڕێوەبەری خۆسەر، نوێنەری پارتە سیاسیەکان، هێزە سەربازیەکان و ئاسایش بەشداریان کرد کە لە خوێندنگەی سەیفودەولەی حەسەکە سازکرابوو.

لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی تەڤدەم و قەسەدە هەڵواسران.

دوای خولەکێک رێزگرتن لە دایکانی شەهیدان ئاگری نەورۆز هەڵکرا.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق