لە راپەڕینی ١٢ی ئازارەوە بۆ نەورۆزی مەزن و شکۆمەندى ٢٠٠٤ لە قامیشلۆ

بە ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ بە پێشەنگایەتی پەیەدە گەل خۆیان ڕێکخست و لە گەڕەکی هلێلییە نەورۆزیان پیرۆزکرد.

گروپی هێرشبەر پێش یاریی تۆپی پێی نێوان تیمەکانی فەتوا و جیهاد لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤دا ئامادەکاریی خۆیان بۆ هێرش کردبوو و بە بەرد و چەقۆ هێرشیان کردە سەر قامیشلۆییەکان.

هاوکات لەگەڵ ئەو گروپە هێرشبەرەدا ڕژێمی بەعسیش دەستی بەهێرش کرد. حکومەتی دیمەشق هەڵیدەکوتایە سەر ماڵان و خەڵک. گەلی قامیشلۆ، کە لە ١٢ی ئازارەوە بۆ نەورۆزی ٢١ی ئازار گوشارێکی زۆریان خرابووە سەر، لە گۆڕەپانی شەهید خەبات لە گەڕەکی هلێلییەى قامیشلۆ نەورۆزیان پیرۆزکرد.

کامەران مەهدی لە کاتی ڕاپەڕینی قامیشلۆ لە باشوری کوردستان بوو و لەوبارەیەوە وتی، لەو کاتەدا بەهۆی داخستنی سنوور  نەیان توانیوە بڕۆنەوە بۆ ڕۆژئاوا و وتیشی: "خەڵکی باشور لە داخستنی سنوورەکە زۆر نیگەران بوون، چونکا ویستیان پشتگیریی گەلی ڕۆژاوا بکەن، بەڵام بەهۆی داخستنی سنوورەکەوە نەیانتوانی هیچ کارێک بکەن".

مەهدی ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی باشووری کوردستان ناڕەزایەتیی بەرامبەر ڕژێمی بەعس نیشان نەدا و وتی: "گەل دەیخواست راپەڕێت و پشتیوانی لە رۆژئاوا بکات، بەڵام حکومەتی باشوور ڕێگەی بەوە نەدا.

 دوای چوار ڕۆژ رۆیشتمەوە بۆ ڕۆژئاوا و دەوڵەت لە هەموو شوێنێک دا هێزی بڵاوکردبووە و خۆی جێگیر کردبوو، لە هەموو شوێنێک خاڵی پشکنینی دانابوو. لە بازگەکان سوکایەتیان بە خەڵک دەکرد. ئێمە بە سەلامەتی خاڵەکانی پشکنینمان تێپەڕاند، بەڵام ئێمە رووبەڕووی باری نائاسایی و دۆخێکی خراپ بووینەوە. هەڵیاندەکوتایە سەر ماڵان. ئیدی کەس نەمابوو، کە دەستگیری نەکەن و لە زیندانەکاندا شوێن نەمابوو".

گەل دەستبەرداری نەورۆز نەبوون

کامەران مەهدی ڕایگەیاند، جگە لە پەیەدە، هەموو حزبە کوردییەکان بڕیاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئاگری نەورۆز دەرکرد و وتی: "جگە لە پەیەدە هەموو حزبە کوردییەکان خۆبەدەستەوەدانیان بەسەر کورد دا دەسەپاند. دەیانوت، ڕژێمی بەعس ئێوە دەکوژێت و بەوە خەڵکیان دەترساند.

ئێمەی پەیەدەیی ڕامانگەیاند، هەر چۆنێک بێت و هەر چییەک رووبدات جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین، لە گۆڕەپانی شەهید خەبات لە گەڕەکی هلێلیە کۆبووینەوە. بارودۆخەکە مەترسیدار بوو. دەوڵەت هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر گەل ئەنجام دەدا، بەڵام ئێمە ڕاپەڕین و هەزاران کەس نەورۆزیان پیرۆزکرد. ئێمە نەورۆزمان لە دژی ڕژێمی بەعس کرد بە راپەڕین. بەوەش جارێکی تر ڕۆحی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی لەنێو خەڵکدا زیندوو بوویەوە".

ژ.ت