ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) به بۆنه‌ی ١٨هه‌مین ساڵیادی سه‌رهه‌ڵدانی ١٢ی ئادار (سه‌رهه‌ڵدانی قامیشلۆ) راگه‌یه‌نراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه. راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"دوای تێپه‌ڕبوونی ١٨ ساڵ به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ١٢ی ئادار، ته‌نیا ئێمه ده‌توانین له‌و رووداوه سوود وه‌ربگرین و به‌بیر خۆمانی بهێنینه‌وه كه شێوازی توندوتیژی و تیرۆر كه له دژی گه‌لان ئه‌نجام ده‌درێت ئاسایش و ئارمی لێناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی مافه ره‌واكان تاكه رێگای به‌ده‌ستهێنانی ئاسایشه.
له‌م كاته‌دا كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای سویا له دۆخێكی سیاسی، ئابوری و ئه‌منی دژواردایه و هه‌رێمه‌كانی داگیرده‌كرێن، كاربه‌ده‌ستانی شام هێشتاش ده‌ستیان له بیركردنه‌وه و تێڕوانینی خۆیان هه‌ڵنه‌گرتووه و ناتوانن هه‌نگاوی به‌رچاو هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی سوریا به‌ره‌و ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن ببه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی ١٢ی ئادار بووه سه‌ره‌تای به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی و پاشخستنی رژێمی سته‌مكار و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، له ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه، جیاكاری، په‌راوێزخستن و به‌كه‌مزانین كه به‌ده‌یان ساڵه له دژی كوردان په‌یڕه‌و ده‌كرا. ده‌سه‌ڵاتی شام ده‌یان گه‌نجی ئێمه‌ی شه‌هیدكرد و به سه‌دانیش برینداربوون و به هه‌زاران به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتی سیستماتیك زیندانی كران.
پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه به ته‌واوی هێزه‌وه پشتگیری له‌و سه‌رهه‌ڵدانه كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هیدی به‌خشیوه و هه‌موو كات له كۆبوونه‌وه شۆڕشگێڕیه‌كاندا رۆڵی گێڕاوه و له چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا تاكلایه‌نانه نه‌بووه.
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) ئه‌و رووداوه به ئازاره به بیر دێنینه‌وه. ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر گرنگی دانانی بناغه‌یه‌ك و كۆڵه‌كه‌یه‌كی گونجاو له ناو كۆمه‌ڵگای سوریا و خه‌بات بۆ چالاككردنی دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان و گه‌ل و هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سوریا كه رێگه له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كان بگرن و چاره‌سه‌ری گونجاو كه خزمه‌تی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتیك و سوریایه‌كی دیموكراتیك و ناناوه‌ندی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌پێی بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری تێبكۆشن و ئه‌و داگیركارییه‌ی كه له لایه‌ن رژێمه سته‌مكاره‌كانه‌وه له سوریا ده‌كرێت، به تایبه‌تی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، قه‌بوڵ نه‌كه‌ن.
ئێمه به‌ڵێن به گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی سوریا ده‌ده‌ین، كه به هه‌موو هێزی خۆمانه‌وه به‌ره‌وپێش بچین و بۆ هێنانه‌دی و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو ئامانجه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ١٢ی ئادار و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك و فره‌یی درێژه به تێكۆشانمان ده‌ده‌ین".
هـ . ب