سه‌ربازانی تورك ٢ گه‌نجیان به ئه‌شكه‌نجه كوشت
سه‌ربازانی تورك دوو گه‌نجی رۆژئاوایان به ئه‌شكه‌نجه كوشت.
سه‌ربازانی تورك دوو گه‌نجی رۆژئاوایان به ئه‌شكه‌نجه كوشت.
له نزیك گوندی قهرمانهی دربێسیه ناسنامه‌ی دوو گه‌نج كه به ئه‌شكه‌نجه كوژرابوون، یه‌كلاكرایه‌وه. راگه‌یه‌نرا كه گه‌نجێگ به ناوی ئادڵ ئه‌لبه‌در ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و ته‌ها ئه‌لمحه‌مه‌د ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به ئه‌شكه‌نجه كوژراون.
گه‌ل دوێنێ ته‌رمی عادڵ نحهمهد ئه‌لبه‌دری وه‌رگرته‌وه و بردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خه‌بات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه كرانه ئامانج، نه‌یانتوانی ته‌رمه‌كه‌ی تر وه‌ربگرنه‌وه.
گه‌ل ئه‌مڕۆش ته‌رمی ته‌ها ئهلمحهمهدیان وه‌رگرته‌وه و بردیان بۆ نه‌خۆشخانه.
زانرا كه ئه‌و دوو گه‌نجه ٤٨ كاتژمێر پێشتر به ئه‌شكه‌نجه كوژرابوون.
هـ . ب