روانگەی مافەكانی مرۆڤی سوریا: لەسوریا زیاتر لە ٦١٠ هەزار كەس كۆژراون

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند لە ٢٠١١ەوە تا ئێستا ٦١٠ هەزار كەس لەسوریا كۆژراون و زیاتر لە ٢ میلیۆن كەسیش بریندار و هاوكات نزیكەی ١٣ میلیۆن كەسیش لەناوخۆ و دەرەوە كۆچبەر بوون.

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا كە ناوەندەكەی لەبریتانیایە رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی سوریاوە تا ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢ زیاتر لە ١٦٠ هەزار كەس كۆژراون.

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، ١٦٠٦٨١ كەس چارەنووسیان نازانرێت، ١٣٩٤٥٦ی كەسی مەدەنی بەهۆی تۆپباران و بۆمبارانكردنی هێزەكانی حكومەتی سوریا و لەژێر ئەشكەنجە و زیندانیكردنی رژێمی سوریا و هێرشی فرۆكە شەڕكەر و فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی روسیا كۆژراوان، هەروەها ٨٦٤٩ كەسی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی ئەرتەشی نیشتمانی سوریا، بەرەی نۆسرە و چەتەكانی داعشەوە كۆژراوان.

ف.ق