تەرمی ئەحمەد گاباری ئەندامی تەڤدەم بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەحمەد گاباری ئەندامی تەڤدەم کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە شەهید بوو بە مەراسیمێک کە بەسەدان هاوڵاتی دێرک و گرکێ لەگێ بەشداریان کرد بەخاکسپێردرا.

بەسەدان هاوڵاتی دێرک و گرکێ لەگێی کانتۆنی قامشلۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید هۆگر کۆبونەوە بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەحمەد چڤیک (ئەحمەد گاباری) ئەندامی تەڤگەری  کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤدەم).

لە گۆڕستانەکە محەمەد شەریف ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرک قسەی کرد و وتی، " ئەرکی ئێمەیە ئەمڕۆ لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بین و یادیان بکەینەوە. لە هەمانکاتدا ئامانجیان بۆ ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە جێبەجێ بکەین."

حسێن چڤیک، ئامۆزای شەهیدیش رایگەیاند، " شەهید ئەحمەد گاباری نمونەی تێکۆشان و بەرخۆدان بوو و لە خەباتی خۆیدا بە رۆحی هاوڕێیەتی دەناسرا."

مەحمود ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرک ناسنامەی شەهید ئەحمەد چیڤکی خوێندەوە و تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کردەوە.

شەهید ئەحمەد گاباری ٨ی ئازار لە شاری قامشلۆ لە ئەنجامی جەڵتەی دڵدا شەهید ببوو.

ف.ق