له حه‌سه‌كه ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامه
ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و قه‌سه‌ده له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌سه به‌رده‌وامن. ئۆپراسیۆنه‌كه گه‌یشتوه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی خه‌شمان و ساڵحیه.
ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و قه‌سه‌ده له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌سه به‌رده‌وامن. ئۆپراسیۆنه‌كه گه‌یشتوه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی خه‌شمان و ساڵحیه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به پشتیوانی هێزه‌كانی سوریا سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) درێژه به ئۆپراسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له دژی شانه‌كانی داعش له حه‌سه‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 26ی كانونی دووه‌مدا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گرتووخانه‌ی سه‌ناعه راگه‌یه‌نرا.
ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان له گه‌ڕه‌كی خه‌شمان له باكوری شاره‌كه و ساڵحیه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ناو شه‌قام و ماڵه‌كانی هه‌ر دوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ له شاری حه‌سه‌كه خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی جێگیركران.
هـ . ب