قەسەدە: ئۆپەراسیۆنی گەڕان لەناو زیندانی سەناعە کۆتایی هات

قەسەدە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناو زیندانی سەناعەی شاری حەسەکە ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕاگەیاند: وەک بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە، راپۆرتی ئەوە دەدەین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە دژی چەتەکانی داعش لە زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە کۆتایی هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرماندەیی گشتیی قەسەدە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییانەی سەر زیندانەکە لێدوان دەدات و زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە.

ف.ق