دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣ کەسی ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٣ هاوڵاتی عەفرینیان ڕفاند.

لەو رۆژەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک عەفرینی داگیرکردووە و تاوەکو ئێستا تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیموگرافی دەگۆڕێت و سروشتیش تاڵان دەکات.

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی کبێشینی ٢ کەسیان بە ناوەکانی ئیسماعیل جمۆ حەیدەر و عێزەدین جمۆ حەیدەریان ڕفاند. نازانرێت کە ڕفێنراوەکان بۆ کوێ براون و چارەنوسیان نادیارە.

هەروەها چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکی دیکەیان بە ناوی محەمەد حەسەن حەمڕەشی ٤٠ ساڵیادن لە گوندی ئەتمانای ڕاجۆ ڕفاندووە.

لەلایەکی دیکەوە راگەیەنرا، رێزان خەلیل محەمەد کە لە عەفرینی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەستگیر و ئەشکەنجە درا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا و ئەندامانی لەشی دەرهێنران.

ف.ق