سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد.

سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی شێخ عیسا، سەموقا، هربل و بەنداوی شەهبایان تۆپباران کرد.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەو بۆردومانانەدا بە لانیکەمەوە زیاتر ٢٠ گولـلە تۆپیان لە گوندەکانی شێخ عیسا، سەموقا، هربل و بەنداوی شەهبا داوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردومانەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە سەر ئاسمانی شەهبا و عەفریندا دەسوڕانەوە.

ژ.ت